خەتەر
خەتەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١ سنە، ئێران |
مردن | ٨ی ئایاری ٢٠٢٥ کۆلن، ئەڵمانیا | (٤٣ ساڵ ژیاوە)
ناوی خوازراو | Xatar، Xeter |
شوێنی دەستبەسەرکردن | زیندانی ڕاینباخ، زیندانی ناوەندی پیاوان |
تاوانبار بە | دزیکردن، زیانگەیاندن بە جەستە |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٧ |
ئامێری مۆسیقا | پیانۆ، دەنگ |
خشتەی تۆمارەکان | دیسکۆگرافیای خەتەر |
ناونراوە لەدوای | خەتەر |
چەشن | ھیپ ھۆپی ئەڵمانی |
کۆمپانیای تۆمارکردن | Alles oder Nix Records |
وێبگە | |
Official shop URL | https://allesodernix.de/ |
نوێنەری مافی بڵاوکردنەوە | گاما |
شێوازی قژ | کەچەڵ |
ژیوار حاجبی کە زیاتر بە خەتەر ناسراوە (٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١ یان ١٩٨٢ لە سنە – ٨ی ئایاری ٢٠٢٥ لە کۆلن)[١] کارساز و ڕاپەرێکی کوردی نیشتەجێی ئەڵمانیا بوو. لە شاری سنە لە دایک و باوکێکی کورد لەدایک بووە. ئیقبال حاجبیی باوکی مامۆستای مۆسیقا بوو. لە سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی بیستەم لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو عێراق ھەڵدێن و لەوێ لەژێر دەسەڵاتی سەددام حوسێندا چەوسێندرانەوە و زیندانی کران. خۆی بۆ ماوەی سێ مانگ لە نزیک بەغدا زیندانی کرا.
سەرەتای کاری ھونەریی لە کۆتایییەکانی نەوەدەکان بوو بە بەکارھێنانی ناوی «خەتەر»، لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی بە ناوی «Alles oder Nix Records» دامەزراند، کە بەشداری کردووە لە پاڵپشتیکردنی دیمەنی ھیپ ھۆپی ئەڵمانی. لە ساڵی ٢٠٠٨، خەتەر یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاو کردەوە. ساڵی ٢٠٠٩ لە دیمانەیەک لە کوردستان تیڤیدا بەشداریی کرد. خەتەر جگە لە کوردی (سۆرانی و کورمانجی) دەیتوانی بە زمانەکانی ئەڵمانی، فارسی، عەرەبی و فەڕەنسی قسە بکات.[ژێدەر پێویستە] لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی ھەبووە لە دزینی بارھەڵگری گواستنەوەی زێڕ کە بەھای یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار یۆرۆ بووە. لە ئەڵمانیا دەستگیر کرا و زیندانی کرا، بەڵام لە زیندانەوە بەردەوام بوو لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە و ئەلبوومی سەرکەوتووی وەک «ژمارە ٤١٥-Nr. 415» بڵاو کردەوە،[٢] کە گەیشتە پلەی باڵا لە ئەڵمانیا و سویسرا و نەمسا. جگە لە کاری مۆسیقا، خاوەنکارێکی سەرکەوتوو بووە لە بوارە جیاوازەکاندا و ژیاننامەی خۆی نووسیوە کە لە پێشەنگی لیستە پڕفرۆشەکانی ئەڵمانیا بووە.[٣][٤][٥][٦]
دوای ئازادبوونی لە زیندان، بە ئەلبوومی «Baba aller Babas» لە ساڵی ٢٠١٥ سەرکەوتنی بەرچاوی بازرگانیی بەدەست ھێنا،[٧] کە لە پلەی یەکەمی لیستی ئەلبوومەکانی ئەڵمانیادا بوو. ھەروەھا چەندین بزنس و وەبەرھێنانی دامەزراندووە، لەوانە چێشتخانە و نێرگەلەخانە و کۆمپانیای جلوبەرگ. ھاوکاریی ھونەرمەندانی وەک Haftbefehl و SSIO کردووە. چەندین ئەلبوومی بڵاو کردووەتەوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥ لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دواییی کرد.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «in Koelner Wohnung aufgefunden». n-tv. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Offizielle Deutsche Charts». www.offiziellecharts.de. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ NACHRICHTEN، n-tv. «Gangster-Rapper Xatar ist tot». n-tv.de (بە ئەڵمانی). لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ https://www.rundschau-online.de/integrationsprojekt-besser-ein-punk-werden-als-ein-schlaeger-11579814
- ^ «Xatar: „Es gab in Deutschland keine Vorbilder, die so aussahen wie ich" - brand eins online». www.brandeins.de (بە ئەڵمانی). لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Xatar – Der einzige deutsche Rapper, der Gangster ist - WELT». DIE WELT (بە ئەڵمانی). لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Offizielle Deutsche Charts». www.offiziellecharts.de. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ https://www.facebook.com/share/p/1AZuHoXXW5/
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی خەتەر (بە ئەڵمانی)
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی مۆسیقای کوردی
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی ئەڵمانیا
- دەروازەی ئێران
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |