شارام نازری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شارام نازری
شارام نازری لە ٢٠١٧
شارام نازری لە ٢٠١٧
زانیارییەکان
لەدایکبووی (١٩٥٠-٠٢-١٨) ١٨ی شوباتی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٤ ساڵ)[١]
کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان[١]
چەشنەکانمۆسیقای کوردی، مۆسیقای سونەتیی ئێرانی
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، مۆسیقادانەر
ئامێرەکانسێتار
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٨–ئێستا
وێبگەwww.nazerismusic.com

شارام نازری (بە فارسی: شهرام ناظری‎؛[٢][٣][٤] لەدایکبووی ١٨ی شوباتی ١٩٥٠[١]) مۆسیقازانێکی دیاری بە ڕەچەڵەک کوردی خەڵکی کرماشانە،[٥] کە لە ھەردوو مۆسیقای کوردی و ئێرانیدا کاردەکات.[٦] لەگەڵ مۆسیقازانانی تری ئێرانی وەک جەلیل شەھناز، حوسێن عەلیزادە، جەلال زولفنوون، پەروێز مەشکاتیان، و فەرامەرز پایوەردا بەریەککەوتنی ھەبووە. ھەروەھا لەگەڵ حافزی کوڕیشیدا کاریکردووە.

نازری یەکەم مۆسیقازان بوو کە شیعری مەولانای ڕۆمی ھێنایە مۆسیقای فارسییەوە، و بووە ھۆی دروستبوونی نەریتی مۆسیقای سۆفیگەری لە ھەردوو مۆسیقای کوردی و مۆسیقای سونەتیی ئێرانیدا.[١] کریسچن ساینس مۆنیتەر نازناوی «پاڤارۆتیی ئێران» ی داوەتێ.[٧]

ژیان[دەستکاری]

نازری بە منداڵی

شارام نازری لە ١٨ی شوباتی ١٩٥٠، لە کۆڵانی یەخچاڵی گەڕەکی بەرزەدەماخی کرماشان، لە خێزانێکی کورددا لەدایکبووە کە ئاشنای شیعر و مۆسیقا بوون. لەلایەن دایکییەوە ئاشنای مۆسیقا و شیعر بووە؛ باوکیشی دەنگێکی خۆشی ھەبووە و لەگەڵ شارەزایی لە گۆشە و ڕەدیفەکانی میلۆدیی ئێرانی، سێتاریشی ژەنیوە. باوکی کەڵکی لە شێوازە پێشینەکان و گۆرانیبێژانی ئەو دەڤەرە وەرگرتووە، بە تایبەتیش «شێخ داوودی». مامۆستا پەروێز خان پوورنازری، ناسراو بە حاجی خان، گەورەی ئەو خێزانە بووە و لە قوتابییەکانی دەروێش خان و کۆلۆنێڵ وەزیری بووە. زۆربەی شارەزایانی مۆسیقای کرماشان لەسەر دەستی ئەو فێری نۆتە و مۆسیقای سونەتیی ئێرانی بوون. بەھۆی ئەمەوە شارام نازری توانی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا یەکەم بەرنامەی ھونەریی خۆی لە ڕادیۆی کرماشان پێشکەش بکات. لە تەمەنی ١١ ساڵیشدا توانی چەند بەرنامەیەکی تری مۆسیقیی پێشکەش بکات.

بڕێک لە ئالبۆمەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ "Iran Chamber Society: Iranian Music: Shahram Nazeri". iranchamber.com. Retrieved 30 July 2019.
  2. ^ "Şehram Nazirî hêjeyî xelata mafên mirov a Îranê hat dîtin". Rûdaw (بە کوردی). 25 January 2014. Retrieved 15 August 2020.
  3. ^ "شارام نازری لە ماڵمۆ و ستۆکھۆڵم دەڕواتە سەر ستەیج". jamekurdi (بە کوردی). 2019. Retrieved 15 August 2020.[بەستەری مردوو]
  4. ^ "درباره شهرام ناظری". IRNA (بە فارسی). Retrieved 15 August 2020.
  5. ^ https://www.encyclopedia.com/international/encyclopedias-almanacs-transcripts-and-maps/nazeri-shahram-1950
  6. ^ http://www.iranchamber.com/music/snazeri/shahram_nazeri.php
  7. ^ "Iran's Pavarotti: Sharam Nazeri". The Christian Science Monitor. 11 June 1997. ISSN 0882-7729. Retrieved 30 July 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]