بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فرمێسک حافزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فرمێسک حافزی
زانیارییەکان
لەدایکبوویمەھاباد، ڕۆژھەڵاتی کوردستان[١][٢]
چەشنەکانپۆپ
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
وێبگەfirmesk.com

فرمێسک حافزی گۆرانیبێژێکی پۆپی کوردی خەڵکی مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی.[٣] فرمێسک بە شیعری کلاسیک و بەوانەی ھەژار و ھێمن دەستی بە گۆرانیبێژی کردووە و زیاتر لە ١٢ ساڵیشە سیدی و کلیپەکانی بڵاو دەکاتەوە.[٤][٥] دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بە ناوی «مەی» کە لە شیعری ھەژارە و لە ساڵی ١٩٥٢ نووسیویەتی، توانیی ھەوادارێکی زۆر لە خۆی کۆ بکاتەوە.[٦] فرمێسک لەوەتەی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران چەند بەرھەمێکی بۆ ژن و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بڵاو کردووەتەوە. لە یەکەمین ساڵیادی مردنی ژینا ئەمینی، بەرھەمێکی بە ناوی تارمایی بۆ بڵاو کردەوە کە لە شیعری ڕەنج سەنگاوی بوو،[٧] و ساڵێک دواتر بەرھەمێکی تری بۆ ژینا بە ناوی تەوار کە لە شیعری ناسڕ حیسامی بوو، و بە وتنی «پێشکەشە بە ھەموو ژیناکان. بە ھیوای ئازادی بۆ ژن، ژیان، ئازادی» بڵاو کردەوە.[٨]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «فرمێسک "فرمێسک" بڵاودەکاتەوە». knwe.org. ٨ی ئابی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. «فرمێسک ئەلبومێکی نوێ بەناوی خۆیەوە بڵاودەکاتەوە». speemedia.com. ٨ی ئابی ٢٠٢٤.
  3. «فرمێسک نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردەوە». nrttv.com. ١٥ی ئابی ٢٠٢٢.
  4. «هونەرمەند فرمێسک». ڕووداو. ٦ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. «فرمێسک نوێترین بەرھەمی بۆ ھەژاران». wishe.net. ١٥ی ئابی ٢٠٢٢.
  6. «فرمێسک بە بەرھەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە». wishe.net. ٨ی ئابی ٢٠٢٤.
  7. ئاسۆ كاكەیی (١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «فرمێسك حافیز بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە». گوڵان میدیا. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  8. ئاسۆ كاكەیی (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢). «فرمێسك نوێترین بەرهەمی پێشكەش بە ژینا ئەمینی دەكات». گوڵان میدیا. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]