تاھیر خەلیلی
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
تاھیری خەلیلی ساڵی ١٩٥٦ (١٣٣٥ ھەتاوی) لە شاری بۆکان لە دایک بووە. لە تەمەنی ٧ سالی یەوە عاشقی گۆرانی و موسیقا بووە. گوێ گرتن لە دەنگی ھونەرمەندانێک وەک محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک بە تایبەت تاھیر تەوفیق، عەلی مەردان و ساڵح دیلان بوو بە ھۆی وەی کە بەرھەمی یەکەمی لە تەمەنی ١٥ ساڵی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بڵاو بکاتەوە. ئەو بڵاو کردنەوە لە ڕۆژ ھەڵاتی کوردستان بوو بە ھۆی وەی کە ڕاگەیاندنە کوردیەکانی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران بۆ وتووێژ بانگی بکەن، چەند بەرھەمێکیشی لە تەلەفزیۆنی مەھاباد تۆمار کرد کە بریتین لە: دەنگ وڕەنگ، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەھاباد، کیژۆڵەی کوردستان ھەر ئەوە بردیە تەلەفزیۆنی تاران بۆ کۆنسێرت لە تەمەنی ١٨ ساڵی دا. ھەروەھا تەلەفزیۆن و ڕادیۆ سنە.
لە ئەو کاتە دا بوو کە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دەستی پێ کرد ئەویش وەک کوردێک بە ھەستێکی نەتەوەیی یوە چووە ناو خەبات و بوو بە ڵێشمەرگەیەکی کوردستان لە شۆرش دا زیاتر لە ٥٠ گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵاو بۆتەوەو بە سروودی لە قەندیلی سەربەرزەوە ناوبانگی دەرکرد. لە ھەموویان پێ سەر کەوتوو تر بووە. بە ھۆی پێشمەرگایەتی و گوتنی سروودی سیاسی و نەتەوەیی کوردی لە حکومەتی ئەو کاتی ئێران قاچاغ بووە.