ڕووکەن یەڵماز
ڕووکەن یەڵماز | |
|---|---|
| زانیارییەکان | |
| لەدایکبووی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ ئەستەمبوڵ، تورکیا |
| پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن |
| ئامێرەکان | گیتار |
| ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٧-ئێستاکە |
| کۆمپانیاکان | کۆم مووزیک |
| وێبگە | https://rukenyilmaz.net |
ڕووکەن یەڵماز (بە کرمانجی: Rûken Yilmaz)، (١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ لە ئەستەمبوڵ[١] - ) گۆرانیبێژ و مۆسیقازانی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانە. ڕووکەن یەڵماز لە بنەماڵەیەکی کوردە کە لە ناوچەی دھ لە سێرت کۆچی ئەستەمبوڵیان کردووە.[٢] یەڵماز لە ١٢ ساڵیدا دەستیکردووە بە لێدانی ئامێری گیتار و لە گرووپێکی قوتابیان چالاکیی خۆی لە مۆسیقا دەستپێکردووەتەوە.[٣]
ژیان
[دەستکاری]ڕووکەن یەڵماز لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠دا لە باژاری ئەستەمبوڵدا[٤] لە بنەماڵەیەکی کورد خەڵکی ناوچەی دھ لە سێرت لە دایک بوو.[٢] لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستیکرد بە لێدانی گیتار و لە تەمەنێکی منداڵیدا لە گرووپێکی مۆسیقای قوتابخانەدا جێ گرتەوە.[٣] لە ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ گرووپی مۆسیقای بەناوی کۆما ئاسیان دەستی کردووە بە چالاکیی پپێشەیی لە بواری مۆسیقا. ھەروەھا لە زانکۆی ئەستەمبوڵ لە بەشی پەروەردەی مۆسیقا خوێندووە.[٣]
کارەکان
[دەستکاری]ئەلبوم
[دەستکاری]- زەلی، ٢٠١٨.
- سێ چیا، ٢٠٢٢.[٥]
کلیپ
[دەستکاری]- زەمبیلفرۆش، ٢٠١٨.
- من تە دیتبوو، ٢٠٢١.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Biography». rukenyilmaz.net (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 «Ruken Yılmaz Kimdir? Nereli? Hayatı » Kürtler.com». Kürtler.com (بە تورکی). ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- 1 2 3 Duvar، Gazete (٢٢ی ئایاری ٢٠٢١). «Ruken Yılmaz» (بە تورکی). لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Duvar، Gazete (٢٢ی ئایاری ٢٠٢١). «Kürt müziğinde yeni soluk: Ruken Yılmaz». https://www.gazeteduvar.com.tr/kurt-muziginde-yeni-soluk-ruken-yilmaz-haber-1522878 (بە تورکی). لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی)|وێبگە= - ↑ Gazetesi، Evrensel. «Müzisyen Ruken Yılmaz: Dinleyicinin beğenisinden etkileniyoruz». Evrensel.net (بە تورکی). لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.