بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:مۆسیقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مۆسیقا چییە؟


Music Mixify


بەخێربێن بۆ دەروازەی مۆسیقا

مۆسیقا پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە. مۆسیقا بە ھونەر پێناسە دەکرێت کە دەنگی ڕێکخراوی ھەیە، لە ھەندێک لە کەلتورەکاندا پێیانوایە کە مۆسیقا زمانێکی سەربەخۆیە. مۆسیقا ھەروەھا بەکاردەھێندرێت لە ھونەری سەماکردن دا، وە لە ھەندێک لە ئایینەکانیشدا بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن بە خوا و خواوەندەکانەوە. جۆری مۆسیقا دەتوانرێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی گۆڕانکاری بەرچاوی ھەبێت، وە وڵاتە دراوسێکانیش دەتوانن کاربکەنە سەر یەکتر لەڕووی ھونەر و مۆسیقاوە.

زیاتر لەبارەی مۆسیقاوە...

گەڕان...

ھەنووکە ٢٬٦٥٨ وتار لە دەروازەی مۆسیقادا ھەیە.
بینینی وتارێک بە هەڵکەوت


وتاری ھەڵبژێردراو

ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) کە بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە؛ گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و پیانۆژەنێکی کلاسیکی ئەمریکییە. لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی تریش دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنیا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە و نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیشە.

بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنسدا، بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بووکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی ھەروەھا کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە، بڕێک لەو ھونەرمەندانە بریتین لە دەیڤد ھاجێز، سیزەر و کۆرن. جگە لەمانە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە. لەکاتی پشووەکەی ئێڤەنێسنسدا، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسییەوە کە بریتی بوون لە چیرۆکی شەڕ (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر. (تەواوی وتار...)

وێنەی ھەڵبژێردراو

پیاوێک لەکاتی ژەنینی ئامێری دیدریگۆ لە شەقامەکاندا

ئایا زانیوتە؟

  • وشەی «میوزیک» لە وشەی «میوزیس» وەرگیراوە، کە خواوەندی ھونەرە لە ئەفسانە گریکیدا
  • ئەو جۆرە مۆسیقایەی گوێی لێدەگریت دەتوانێت زۆر لەبارەی کەسایەتیتەوە بڵێت بە دەورووبەرت
  • لە زۆربەی باڕەکاندا گۆرانی و مۆسیقای خێرا و بەرز لێدەدرێت چونکە ئەو جۆرانە وات لێدەکات زیاتر شلە بخۆیتەوە، ئەمەش یارمەتیان دەدات خواردنەوەی زیاتر بفرۆشن
  • گۆرانیوتن وەک وەرزشێک وایە بۆ دڵ و یارمەتی سییەکان دەدات بکرێنەوە و گەورەتر ببن، ئەمەش وادەکات کە بتوانیت زیاتر ھەناسەت بگریت، وە ھەروەھا دەبێتە ھۆی ڕژانی ئیندۆرفین کە دڵت خۆشدەکات
  • ئەمریکی-ئەفریقییەکان کاریگەریان ھەبووە لەسەر مۆسیقای ڕۆک
  • ئەلبەرت ئاینشتاین ڤایۆلینژەن بووە

ھەواڵەکانی مۆسیقا

لەم مانگەدا

ئەلبومی ھەڵبژێردراو

دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، و دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە، ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، و ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمن.

ئەلبومەکە بەگشتی پێداچوونەوەی باشی وەرگرتووە کە دەستخۆشیان ڕادەگیاند بۆ نووسینەوەی گۆرانییەکان و ھەروەھا ژەنینی ئامێرەکان لەگەڵ دەنگی لی، و ھەندێکیش ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی گۆڕانی دەنگی گرووپەکە و دژی ئەلبومەکە وەستان بەھۆی جیاوازییەوە لەگەڵ یەکەمین ئەلبومی دەرکەوتنیان بەناوی کەوتوو. ئەلبومەکە کاندید کرا لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ باشترین پەخشی ھاردڕۆک بۆ تراکی ئەلبومەکەیان قوربانیی شیرین. دەرگا کراوەکە ژمارە یەکی بەدەستھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ٤٤٧٫٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا. ئەلبومەکە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لە ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەڵمانیا، یۆنان لەگەڵ سویتزەرلاند؛ و مایەوە لە بیلبۆرد ٥ لە زیاتر لە ٥٠ وڵات. ئەلبومەکە بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن (پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا) دوای مانگێک لە دەرچوونی، لەوکاتەوە زیاتر لە ٥ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و لە زیاتر لە ٥٠ مارکێتی جیھانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە. (تەواوی وتار...)

دەنگی ھەڵبژێردراو

ھاوین (سەمەر) گۆرانییەکی کنچێرتۆی بۆرۆکە کە لە ساڵی ١٧٢٣ نووسراوەتەوە و لە ٦ی شوباتی ٢٠٠٠ تۆمار کراوە. ئەم مۆسیقایە لەسەر کلیلی جی ماینەر نووسراوەتەوە/ژەنراوە.

پۆلەکان

ویکیپرۆژەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان