بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەلی عابدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی عابدی
لەدایکبووی١٩٦٩
سەقز
بنەچە کوردستان
پیشە(کان)شاعیر، ئاوازدانەر و مۆسیقاژەن
ساڵانی چالاکبوون١٩٨٤ ھەتا ئێستا
کۆمپانیاکاننەکەرۆز

عەلی عابدی (١٩٦٩ لە شاری سەقز) شاعیر، ئاوازدانەر، نووسەر و مۆسیقاژەنی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ساڵی ١٣٦٤ی ھەتاوی بە شیعر و شاعیری چالاکی خۆی دەست پێ کردووە[١][٢]

ژیان نامە

[دەستکاری]

علی عابدی لە شاری سەقز رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٨٥ بەھۆی زەوق و بەھرەی لە بواری موزیکدا وەک مۆسیقادانەرێکی بە توانا ھاتووەتە گۆرەپانی ھونەر و لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی چەندین گۆرانی و سروودی نیشتمانی بە ناوبانگ بخولقێنێ و ھاوکات تا کۆتایی دەیەی شەشتی ھەتاوی لە ئەنجومەنی ئەدەبی شاری سەقز وەکوو شاعیر ئەندام بووە و بواری شیعری درێژە داوە. ئەم ھونەرمەندە لە ساڵی ٦٧ تا ساڵی ٧٠ی ھەتاوی بەرپرسی ئەنجومەنی موسیقای شاری سەردەشت و لە ئەنجومەنەدا ماوەی ٣ ساڵ وەک مامۆستا وانەی موزیکی وتووەتەوە و ھاوکاتیش سەرپەرشتی تیپی موزیکی ئەو شارە بووە و یەکێک لە بناغەدانەران و گەشەپێدەرانی موزیکی ئەو شارە بووە. ناوبراو ھاوکات لە نزیک ساڵانی ٧٠ ی ھەتاوی ماوەی ٢ساڵ سەرپەرشت و گۆرانی دانەری تیپی موسیقای سروەی شاری سەقزی لە ئەستۆ بووەو لە ساڵی ٧٣ی ھەتاوی تیپی موسیقای نەکەرۆزی دامەزراندووە. عەلی عابدی لە ناوەڕاستی دەیەی ٧٠ی ھەتاویدا ئەزموون و دەرسی مۆسیقای لە موجتەبا میرزادە وەگرتووە و ھەروەھا ماوەی ٢٦ ساڵیشدا لە فێرگە گشتی و تایبەتییەکاندا وانەی موزیک دەڵێتەوە و لە زۆربەی شارەکانی کوردستان گەلێک کەس لە سەردەستی ئەو پەروەردە و ڕاھێنانی ھونەریان دیوە[٣][٤][٥] عەلی عابدی چەنین جار بانگھێشتی دەزگا ئەمنییەتەکانی ئێران کراوە.[٦]

بەرھەمە ئەدەبی و ھونەرییەکان

[دەستکاری]

شایانی باسە عەلی عابدی تا ئێستا ٤ کتێبی لە بواری موزیکدا بڵاو کردووتەوە بریتین لە:

١-(بە تەنیا جێم مەھێڵن) کە وەرزێک لە ئاوازەکانی ئەم ھونەرمەندەیەکە ساڵی ٢٠٠٤ زایینی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئیدارەی سلێمانی چاپ کراوە[٧]

٢ – (لە دڵمایە) کۆکراوەی بەرھەمەکانی ڕەشید فەیزنژاد کە لەلایەن کاک عەلی لەسەر ئەرکی خۆی ساڵی ٢٠٠٦ چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

٣- (ژیلان) بەرھەمێکی موزیکال بە شیعر و نۆت و نەقاشی و گۆرانییەوە بۆ منداڵان ئامادەی کردووە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن ڕێکخراوەی ئیزیرتوو چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

٤ - (زایەڵە) ٣١ گۆرانی کوردی بۆ (تار و سێ تار و سەنتوور) نووسراوەتەوە ساڵی ٢٠١٣ چاپ و بڵاو کراوەتەوە[٨]

٥ - ژانی گەل بۆ کارەساتی شەنگاڵ[٩][١٠]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. تقدیر از هنرمند علی عابدی در حلبچە، باس نیوز، 2019
  2. مختصری دربارەی هنرمند سرشناس کرد “علی عابدی”، کورستان و کورد، ٢٠١٨
  3. عەلی عابدی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارنیوز، 2009
  4. وتووێژ لەگەڵ عەلی عابدی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژکورد، 2018
  5. ژیاننامە ی عەلی عابدی، نەکەرۆز موزیک، 2014
  6. اطلاعات سقز، علی عابدی هنرمند و آهنگ ساز نام آوازە کرد را احضار و تهدید کرد، مافی مروڤی ھەنگاو، ٢٠١٨
  7. آهنگ حلبچه شهید (بەتەنیا جێم مەھێڵن )-علی عابدی-موسیقی[بەستەری مردوو]، ماڵپەری دیدۆ، ٢٠١٦
  8. اثر \"زایله\" با قلم ماموستا علی عابدی چاپ و منتشر شد[بەستەری مردوو]، کوردستان میدیا، ٢٠١٤
  9. آهنگ درد ملت ( ژانی گەل)- علی عابدی (عەلی عابدی)-موسیقی[بەستەری مردوو]، ماڵپەری دیدۆ، ٢٠١٦
  10. “ژانی گه ل” روایتی موسیقایی از تراژدی شنگال ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارنیوز، ٢٠١٥

پێوەندییەکان

[دەستکاری]