سەید قوڵی کشاوەرز
سەید قوڵی کشاوەرز | |
---|---|
لەدایکبووی | ١٩٣٨ (١٣١٧ ک. ھ.) گوندی لاڵەوەن شارستان مایشت |
سەید قوڵی کشاوەرز (١٣١٧ لە گوندی لاڵەوەنی شارستانی مایشتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان-) مامۆستای ئاوازی کوردیی ھۆرەیە. زۆربەی بەیتەکانی کە سەید قوڵی کشاوەرز دەخوێنێت ھی خۆیە و کشاوەرز مامۆستای ھەڵبەستبێژش دێت بە ئەژمار. کشاوەرز ھێشتا لە ئاواییی باوانی خۆی ئەژیێت و بە وەرزێری ژیان دەکات.
ژیان[دەستکاری]
سەید قوڵی کشاوەرز لە ساڵی ١٣١٧ لە ئاوایی لاڵەوەن شارستان مایشت سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە سەردەمی نوێگەنجی دڵبەستە بە ئاوازی ھوورە بوو. ساڵ ١٣٣٩ چوو بۆ خزمەتی ئجباری و دوو ساڵ پاش لەوە دیسان ھات بە ئاواییی لاڵەوەن و سەرقاڵی کاری وەرزێریی خۆی بوو. سەید قوڵی ٧ منداڵی ھەس کە یەکێکیان کچە و ئیستایش ھەر لە ئاواییی خۆی ژیان دەکات. لە ساڵی ١٣٨١ی ھەتاوی کتێبێک سەبارەت بە ژیان و ھەڵبەستەکانی سەید قوڵی چاپ کراو کە لە نێوی لەگەڵ سەید قوڵی وەتوویژ کراوە.
ژێدەر[دەستکاری]
- سادقی، ڕەحمەتوڵڵا، ھاژە (وەتوویژێک لەگەڵ مامۆستای ئاوازی ھوورەی کوردستان سەید قوڵی کشاوەرز) (بە فارسی)، تاران: پەخشانگەی گوفتمان، ١٣٨١.