بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جوان حاجۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جوان حاجۆ
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٥٧
تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ
چەشنەکانفۆڵک-ڕۆک
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ژەنیار
ساڵانی چالاکبوون١٩٨٠ تا ئێستا
وێبگەciwan-haco.net

جوان حاجۆ (بە لاتینی: Ciwan Haco، لەدایکبووی ١٩٥٧) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە.

جوان حاجۆ لە ١٧ی ئابی ١٩٥٧ لە تربەسپیێ لە ناوچەی قامیشلۆ لەدایک بووە. جوان لە بنەماڵەی حاجۆ ئاغایە کە لە دوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ناوچەی مێردینیان بەجێ ھێشتووە. ھەر لە منداڵیەوە بە دوای مۆسیقاوە بووە و لە ١٧ ساڵیدا بۆ یەکەم جاری لە شوێنێکی گشتیدا گۆرانیی وتووە. لە ١٩٧٩ کوردستان بە جێ دەھێڵێت و لە ئاڵمانیا لە زانکۆی رور بوخوم خوێندنی مۆسیقا دەست پێ دەکات. لەو ماوەیەدا مۆسیقازانە ئاڵمانییەکان وەک ئودۆ هێربست کاریگەرییان لەسەری داناوە. ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوە کە بە مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و بە تایبەتمەندییەکانی مۆسیقای پۆپ و ڕۆکی ئەورووپی شێوازێکی نووژەن و تایبەتی خۆی پێک بێنێت. مانەوەی لە نۆرویژ و کارکردن لەگەڵ مۆسیقازانی ئەوێ ئەزموونی جوان حاجۆیان پڕپیتتر کردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕێگەی پێ درا لە تورکیا کۆنسێرت بگێڕێت و پێشوازییەکی زۆر مەزنی لێ کرا. لە دوای ١٩٩٩ کە ژیانی ھاوبەشی پێکھێنا دەقی سترانەکانی جوان حاجۆ گۆڕانکاری بە خۆیەوە بینی و لە شێوازێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرەو باسی جوانییەکانی ژیان و ئەوینەوە ڕۆیشت. ھەروەھا جوان حاجۆ لە فیلمی دۆڵ (٢٠٠٧) لە دەرھێنانی ھونەر سەلیم ڕۆڵی ھەبووە.[١]

ئەلبومەکان

[دەستکاری]
ئەلبۆمساڵشوێنی تۆمارکردن
دیاربەکر١٩٨١بۆخوم، ئەڵمانیا
گولا سۆر١٩٨٣بۆخوم، ئەڵمانیا
لەیلا١٩٨٥بۆخوم، ئەڵمانیا
گرتییێن ئازادییێ١٩٨٧بۆخوم، ئەڵمانیا
چاو بێللا١٩٨٩بۆخوم، ئەڵمانیا
سی و سێ گولێ١٩٩١ستاڤانگیر، نۆرویژ
دووری١٩٩٤ستاڤانگیر، نۆرویژ
بلوورا من١٩٩٧ئۆسلۆ، نۆرویژ
دەستانا ئەگیدەکی١٩٩٨ئۆسلۆ، نۆرویژ
دەریا٢٠٠٣ئۆسلۆ، نۆرویژ
نا نا٢٠٠٤ھامبورگ، ئەڵمانیا
ئۆف٢٠٠٦ھامبورگ، ئەڵمانیا
ڤەگەر٢٠١٢

[٢]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.