بانە شیروان
بانە شیروان فاتیح | |
|---|---|
| زانیارییەکان | |
| ھەروەھا ناسراوە بە | بانە شێروان |
| لەدایکبووی | ٤ی ئازاری ٢٠٠١ سلێمانی، |
| پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
| ئامێرەکان | گیتار |
| ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٧ - ئێستا |
بانە شیروان فاتیح (لەدایکبووی ٤ی ئازاری ٢٠٠١ لە سلێمانی، باشووری کوردستان- ) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی سلێمانییە. بە کوردی و ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت.
ژیان
[دەستکاری]بانە لە ٤ی ئازاری ٢٠٠١ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لەوێ گەورە بووە.[١] لە تەمەنی ١٦ ساڵی بەشداریی لە بەرنامەی کورد ئایدڵ کرد، و گەیشتە قۆناغەکانی کۆتاییی بەرنامەکە. لەڕێی ئەو بەرنامەیەوە ناوبانگی پەیداکرد.[٢]
بەرھەمی ھونەری
[دەستکاری]یەکەم دەرکەوتنی بانە لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی کورد ئایدڵ بوو کە لە کەناڵی کوردسات ھاتە پەخشکردن و توانی لەو بەرنامەیەدا بگاتە قۆناغی ڕاستەوخۆ و کۆتایییەکان، و دوای تەواوبوونی ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە بانە یەکەم گۆرانی خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نەوید زەردی دەرکرد بە ناوی «بڕۆ»، و ھەروەھا گۆرانییەکە ناوبانگێکی باشی لەناو گەنجانی کورد پەیداکرد. دوویەم بەرھەمیشی ڤیدیۆکلیپێکە بەناوی «بۆچی» کە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوی کردەوە.[٣]
لە تەمەنی ١٧ ساڵی یەکەم گۆرانیی لەگەڵ نەوید زەردی بڵاوکردەوە.[٤] یەکەم گۆرانیی کە بە تەنھا گوتی ساڵی ٢٠١٩ بوو، کە ئەفشین شوکری نووسەر و دەرھێنەری بوو. ئەو گۆرانییە وای کرد بەرھەمی زیاتر بڵاو بکاتەوە.[٥] لە ٢٠٢٠ گۆرانیی «شێتم»ی بڵاوکردەوە.[٦]
هەندێک لە گۆرانییەکانی:[٧]
- بڕۆ
- ئەمەوێت
- بۆ چی
- دوای ساڵێک
- هەموو شەو
- شێتم
- دەستم بگرە
- حەقی خۆتە
- دڵی شکاو
- دڵەکەم
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «بانە شێروان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.. بەو شێوەیە بانەت نەبینیووە.. !!». speemedia.com. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «دایکی بانە شیروان بەم قسانەی ھەوادارانی بانەی توڕە کردووە». westganews.net. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «نوێترین ڤیدیۆکلیپی بانە شیروان بڵاوکرایەوە». ئێن ئارتی. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «بانە شیروان گرێبەستەکەی لەگەڵ نەوید زەردی ھەڵدەوەشێنێتەوە». speemedia.com. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «بانە شێروان "لێم جیابەرەوە"ی بڵاوکردەوە». www.bmctv.krd. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «بانە شیروان "شێتم" بڵاودەکاتەوە». xendan.org. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «داگرتنی گۆرانیەکانی بانە شیروان». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |