بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەتاخانی سەعید مەنسوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەتاخانی سەعید مەنسوور
عەتاخانی باشماخ
لەدایکبووی١٩١٧
گوندی باشماخ، سەقز
بنەچە کوردستان
مردووی١٩٨١
سەقز
پیشە(کان)گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٨ ھەتا ١٩٧٤
کۆمپانیاکانڕادیۆی تاران

عەتاخانی سەعید مەنسوور ناسراو بە عەتاخانی باشماخ (١٩١٧ لە سەقز، ئێران) گۆرانیبێژی فۆلکلۆر و ئاوازدانەری ناوداری خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[١]

عەتاخانی باشماخ لە ساڵی ١٢٩٦ ھەتاوی لە گوندی باشماخ سەر بە ناوچەی تیلەکۆی سەقز لەدایک بوو. ھەتا پۆلی شەشی سەرەتایی ئەوکات لە قوتابخانەی گوندەکایان دەرسی خوێند و لە حوجرەی مامۆستایانی ئایینی خوێندنی درێژە دا.

لەگەل خەلکدا ھەلسوو کەوتی زۆر بوو و لە یەکێک لە ھاتووچووەکانی بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان، لەگەڵ شوکروڵڵا بابان لە شاری سنە ئاشنا بوو. شوکروڵڵا بابان ئەوکات بەرپرسی ناوەندی ھونەرە جوانەکان سەر بە وەزارەتی فەرھەنگ و ھونەر بوو و ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە عەتاخان ساڵی ١٣٣٧ ھەتاوی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دەستی بەکار و چالاکی ھونەری کرد و بە یارمەتی گرووپی مۆسیقای رادیۆ تاران کە لە بەڕێزانی وەک مەرحووم موجتەبا میرزادە وھاوڕێیانی پێک ھاتبوو توانی سەرجەم شانزدە گۆرانی فولکلۆر تۆمار بکات کە لە مێژووی موسیقای کوردستان بوونە یەکێک لە سەرچاوەکانی ھونەری ڕەسەنی مۆسیقای کوردی. شێعر و ھەڵبەستی گۆرانییەکانی عەتاخان سەعید مەنسوور زۆربەیان فولکلۆر و شێعری کلاسیکی شاعیرانی کورد بوون و ھەر وەھا لە شیعر و ھەڵبەستەکانی خۆیشی کەلکی وەر دەگرت. ئەم ھونەرمەندەی بواری موسیقای کوردی لە ساڵی ١٩٨١ زایینی کۆچی دوایی کرد و لە گوندی باشماخ بە خاک سپێردرا.

بیر و بڕوای ھونەرمەندانی دیکە[٢]

[دەستکاری]

لە ڕوانگەی ھونەرمەندانی دیکە عەتاخان ھونەرمەندێکی بە توانا بووە. عەلی ئەشرەف دەرویشیان نووسەری کورد لەکتێبی «بێستوون» دا کە لە ساڵی ١٣٥٦ ھەتاویدا بڵاو بوەتەوە لە زوانی خەڵکی ناوچەکانی کرماشانەوە باسی دەنگخۆشی و سۆزی دڵنشینی عەتاخان دەکات. نووسەرێکی دیکەی وەک مامۆستا حەمەی حەمەباقی دەڵێ: عەتاخان ڕەسەنترین گۆرانییەکانی کوردی تۆمار کردووە و لە فەوتان ڕزگاریانی کردووە. بە بڕوای ڕەشید فەیزنژاد دەنگی عەتاخان لە باری تەکنیکیدا «ئاڵتو» بووە و لە «تینو» نزیک بووە و دەنگێکی مەحزون و پڕسۆز بووە و لە دوای سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی دوھەمین گۆرانیبێژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بووە کە لە شیعری شاعیرانی کلاسیکی کورد بۆ کارەکانی کەڵکی وەر گرتووە.

بەرھەمە ھونەرییەکان

[دەستکاری]

بەشێک لە گۆرانییەکانی عەتاخان:[٣]

  • "شیرین دامەچۆ"
  • "باوانم باوانم"
  • "سویبە باڵا بەرز"
  • "عەمرم سەیزادە"
  • "توخوا فاتم تۆ واز بێنە"
  • "خاڵۆی ڕێبوار"
  • "ئای لەدوور لەدوور"
  • "غەریب مەڕۆ"
  • "دوو دەستم ببڕن بە لیمۆتەوە"
  • "ئەو کچە ڕەشتاڵە"
  • "کەومل باوانم"
  • "کانییەکەی بەرماڵ"
  • "گەردن زەرد"
  • "گیان گیان"
  • "باوانم"
  • "سەوزە سەوزە"

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]