بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زەکەریا عەبدوڵڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زەکەریا عەبدوڵڵا
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونزەکەریا عەبدوڵڵا
لەدایکبووی (١٩٧٦-٠١-٢٥) ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ (تەمەن ٤٩ ساڵ)[١]
ھەولێر، باشووری کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر
ئامێرەکانتەختەکلیل (کیبۆرد-ئۆرگ)
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٧–٢٠١٠
کۆمپانیاکانZakaria Music Production
وێبگەwww.zakariamusic.com

زەکەریا عەبدوڵڵا (لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ لە ھەولێر، باشووری کوردستان)[٢] گۆرانیبێژێکی کوردە.[٣] لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ چووە سوێد و کاری مووزیکی دەست پێ کرد، و ھەر لەوێدا لەگەڵ چەندین سترانبێژی کورد دەستی بە ژەنینی کیبۆرد کرد. لە ساڵی ١٩٩٨ یەکەم ئەلبوومی خۆی بە ناوی تۆ ھاتی بڵاوکردەوە و بوو بە سەکۆیەکی پەڕینەوە بۆ ناو جیھانی مووزیک و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات.[٤]

لە ساڵی ٢٠٠٠ دووەمین ئەلبومی بەناوی بگەڕێوە بڵاوکردەوە، پاشان پەرەی بە کارەکانی دا و بەھۆی بڵاوکردنەوەی ئەلبومی بگەڕێوە لە ساڵی ٢٠٠١دا لایەنگری زیاتری پەیداکرد. ھەر لەوە بە دواوە گەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامی ھەبووە تا ئەو ڕادەیە کە ھەموو کات بە ئاسانی دەیتوانی لایەنگرانی زۆر لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٢دا ئەلبومی ڕۆژگاری بڵاوکردەوە و لایەنگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەم ئەلبوومە تا ئێستا ١٫٥ ملیۆن کۆپی لێ کراوە. ئەم ئەلبومە کە ١٤ ستران لە خۆی دەگرێ و ھەروەھا کلیپ و ڤیدیۆی زۆری بۆ سترانەکانی کراوە و لە ھەموو کەناڵە کوردییەکان وەکوو: کوردستان تیڤی و کوردسات بڵاوکراونەتەوە. زەکەریا ئەلبومی تیلینازی لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاو کردەوە کە سێ ملیۆن کۆپی لێ بڵاوکرایەوە.

زەکەریاش ئەلبوومی گەنجی پیری لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی ٢٠٠٧ بڵاوکردەوە و تێیدا ھەوڵی داوە لە ھەموو ڕوویەکەوە چ وەک مووزیک، چ وەک تەکنیک و نووسینی گۆرانییەکان شێوازێکی تازە و ھەندێک جیاواز لە بەرھەمەکانی پێشووی پێشکەش بکات.

دوایین بەرھەمی زەکەریاش ئەلبوومی لاپەڕەی سپییە کە پێکدێت لە ١٤ گۆرانی، ھەموو قازانجی ئەم ئەلبومەش بەخشرایە ھەتیوان و منداڵانی ھەژار بە تایبەتی لێقەوماوانی جەنگ. لە دوای ئەو بەرھەمەوە زەکەریا دەرکەوتن و بەرھەمی ھونەری نەما، تەنھا لە ٢٠١٧، لە کاتی بۆنەیەکی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە کۆنسێرتێکدا بە گۆرانیگوتن بەشدار بوو.[٥][٦]

وێڕای ھۆنراوەکانی شاڵاو عەلی کە لە ھەموو ئەلبوومەکانی زەکەریادا جێ پەنجەی بەرچاو و دیارە، لەم بەرھەمەدا بۆ جاری یەکەم لە کۆی ١٢ گۆرانی، نۆ ھۆنراوەی سامی ئەرگۆشی کردووەتە گۆرانی کە ناوی ئەلبومەکە گەنجی پیر و کلیپی گوڵێ دوو لەو ھۆنراوانەن.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20081109121041157&lng=8
  2. «وێنەیەکی کەمبینراوی زەکەریا عەبدوڵا بڵاودەبێتەوە». www.bmctv.krd (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «زەکەریا عەبدوڵا لەگەڵ بەشدار واحید دەردەکەوێت». www.xendan.org. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «زەکەریا عەبدوڵڵا لە ئیماراتە». www.rudaw.net. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. «زەکەریا عەبدوڵڵا بەشداریی کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان دەکات». www.rudaw.net. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. «زەکەریا عەبدوڵڵا بەشداری کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان دەکات». semakurd.net (بە ئینگلیزی). ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]