لەیلا فەریقی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لەیلا فەریقی
زانیاریی پشتێنە
ناوی لەدایکبوونلەیلا فەریقی
لەدایکبوون١٨ی تەممووزی ١٩٧٥
مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٧ – ئێستا

لەیلا فەریقی (لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٧٥، مەریوان - ) گۆرانیبێژێکی ژنی کوردە.[١] ئەو خوشکی مەرزیە فەریقییە.[٢] لەیلا لە ئێستادا لە سوێد دەژی.[٣]

ژیان[دەستکاری]

کاتێک منداڵ بووە باوکی بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە مردووە و دایکیشی لە بۆردمانێک لە شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە. دوای ئەوان، برا گەورەکەی ئاگادارییان دەبێت و دەچن بۆ شاری سنە. لە سنە دەچێ بۆ خوێندنگەی سەرەتایی. لە ساڵی ١٩٩١دا دەینێرن بۆ وڵاتی سوید. سەرەتا ھوونەرمەند لەیلا فەریقی بە وتنەوەی گۆرانییەکانی تایەر تۆفیق دەستی پێکرد، لە سوید یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم دێنێت بە ناوی ئەستێرە. ئێستاش لەوێ دەژی. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٠ بە ھاوکاری کۆمپانیای Sky Vision Production لە سوید ئەلبوومی سیاچەمانە بەرھەم دێنێت و پاشان لە ساڵی ٢٠٠٢ بەھاوکاری ھەمان کۆمپانیا ئەلبوومی ئەوین و ئازار بڵاو دەکاتەوە،[٤] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ دوای کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی خوشکی، لەیلا فەریقی ئەلبوومی گوێم لێگرن بڵاو دەکاتەوە کە ئەو ئەلبوومە بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ لەم ئەلبوومەدا گۆرانییەکی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری عەلی حەجاز وتووە بە زمانی کوردی و عەرەبی. ئەم گۆرانییە بووە ھۆی ئەوەی کە لەیلا فەریقی لە ناو نیشتیمانی عەرەبی ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات ھەروەھا لەیلا فەریقی لە ناو فارسدا ناوبانگی ھەیە و کلیپ و ھەواڵەکانی لەیلا فەریقی لە کەناڵە فارسییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە. دوای دابڕان بۆ ماوەیەکی درێژ، ساڵی ٢٠١٧ لەیلا فەریقی دووبارە گەڕایەوە بۆ درێژەدان بە کاری ھونەری بە وتنی گۆرانی "منیش لێرەم"، ھەر لە ھەمان ساڵدا ئەلبومێکی تازەی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "Echoes of the past".[٥]

ئەلبومەکان[دەستکاری]

کارکردن لەگەڵ ئاوازدانەر و شاعیرەکان[دەستکاری]

ھوونەرمەند لەیلا فەریقی لەگەڵ ھەڵکەوت زاھیری ئاوازدانەر کاری کردووە[٦] و شیعری زۆر شاعیری بەکارھێناوە لەوانە وەکوو:[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ لەیلا فەریقی: وەکو سەندرێلا زەحمەتی زۆرم بینیوە، ماڵپەڕی ڕووداو، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەرباز یونس.
  2. ^ لەیلا فەریقی: ھیچ پەیوەندییەکم بە ناسڕی رەزازیەوە نەماوە ٨ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی سنوورمیدیا، ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ لەیلا فەریقی کار بۆ ״منداڵان״ دەکات ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ئاژانس، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ لەیلا فەریقی ئەلبوومێکی نوێی بڵاوکردەوە ١ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی ئاژانسی ھەواڵی زاگۆرس، ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ ئ ا گۆرانیبێژ لەیلا فەریقی ئەلبوومێکی نوێی بڵاوکردەوە، ماڵپەڕی سەما کورد، ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ چەند وێنەیەکی لەیلا فەریقی بڵاو دەکرێنەوە، ماڵپەڕی باسنیوز، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.