سەیدا پەرینچەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەیدا پەرینچەک
لەدایکبووی١٩٧٨
دێرک، پارێزگای مێردین

سەیدا پەرینچەک (بە کوردیی کرمانجی: Seyda Perînçek) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٧٨ لە دێرک سەر بە پارێزگای مێردین لەدایک بووە.[١]

ژیان[دەستکاری]

سەیدا پەرینچەک لە ساڵی ١٩٧٨ لە دێرکی چیای مازی لە پارێزگای مێردین لەدایک بووە. ئەو لە منداڵیدا حەزی بە ھونەر و مۆسیقا بووە. سەیدا پەرینچەک تا ئێستاکە نزیکەی ٨٠٠ گۆرانی و بەستە بە دەنگی خۆی تۆمار کردووە کە لە نێویاندا ئامێری دیوانیش لێداوە. تۆزێک لە کارەکانی سەیدا پەرینچەک لەلایەن ناوەندی چاندی مێردین بڵاو کراوەتەوە. ئەو ھەروەھا لە ناوەندی چاندی مەزۆپۆتامیا سەبارەت بە مۆسیقا و لێدانی ئامێری دیوان وانە دەدات. ھەڵبەستەکان و نۆتەکانی مۆسیقای کارەکانی سەیدا پەرینچەک بە شێوەی پەرتووکیش لەلایەن ئینستیتوتی کوردیی ئامەد بڵاو کراوەتەوە.[٢]

ئەلبۆمەکان[دەستکاری]

  • تۆ واتەیی (Tu Wateyî)، ٢٠١٠
  • بەرخۆ (Berxo)، ٢٠١٩
  • ئەڤینا وندایی (Evîna Windayî)
  • کۆلان (Kolan)

کلیپەکان[دەستکاری]

  • ئۆی خەزالێ (Oy Xezalê)
  • چار دەمسال (Çar Demsal)، (وێڕای پینا شاھین)، ٢٠١٧
  • ئەز یەکم (Ez yekim)، ٢٠١٧
  • دەردۆ (Derdo)، (وێڕای ھاڤین)، ٢٠٢٢

تاقەگۆرانی[دەستکاری]

  • باز و کەڤۆک (Baz û Kevok)
  • قەھوا مرا یێ (Qehwa Mira yê)

سەرچاوەکان[دەستکاری]