یەدوڵڵا ڕەحمانی
یەدوڵڵا ڕەحمانی | |
---|---|
لەدایکبووی | ١٩٥٠ بێڵەھوو، سەرپێڵ زھاو، پارێزگای کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
مردووی | ٢٨ی ژوئەنی ٢٠١١ کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، مامۆستا، شاعیر |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٠ تا ٢٠١٠ |
یەدوڵڵا ڕەحمانی (١٩٥٠ لە بێڵەھوو لە نزیکی سەرپێڵ زھاو - ٢٠١١ لە کرماشان)، ھونەرمەند شاعیر و گۆرانیچڕ و مامۆستای مەقامخوێنی ناوچەی گەرمیان (سەرپێڵ زھاو، قەسر، گیەڵان، ئەیوان، خانەقین) لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان بووە.[١]
ژیان[دەستکاری]
یەدوڵڵا ڕەحمانی لە ساڵی ١٩٥٠ی زایینی لە گوندی بێڵەھوو لە ناوچەی گۆران لە گەرمیان کرماشان لەدیک بووە. بۆ خوێندنی سەرەتایی چوو بۆ سەرپێڵ زھاو خوێندنی ناوەندیی خۆی لە شارەکانی تاران و قەسرشیرین بەردەوام کرد. لە ساڵی ١٩٧٠ چوو بۆ کۆلێژی ئادابی کرماشان و لە ساڵی ١٩٧٣ وەکۆ مامۆستای زمانی فارسی دەستی کرد بە کار. لە ساڵ ١٩٧٠ لەگەڵ گرووپی ئۆرکسترای ڕادیۆی کرماشان ئاشنا بووە و ھاوکاریی لەگەڵ ئەم گرووپە کرد و یەکمین گۆرانیی خۆی بە ناوی ھیجران بۆ ڕادیۆ کرماشان خوێندووە.[٢]
یەدوڵڵا ڕەحمانی لە ڕێکەوتی ٢٨ی مانگی ژوئەنی ساڵی ٢٠١١ لە کرماشان کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی میناوا لە شاری کرماشان بە تەنیشتی گۆڕی مامۆستای ئاواز حشمەتوڵا لوڕنژاد بە خاک سپێردرا.
مەقامەکانی کوردی[دەستکاری]
یەدوڵڵا ڕەحمانی لە مەقامخوێنی کوردی مامۆستایەکی پایەبەرز بوو و مەقامەکانی بەوێنەی ئای ئای، قەتار، ئەڵڵاوەیسی، چەمەری، پایەمووری، ئاغامیڕەوە، بانگ ھەڵدان، کۆتەڵ و ھەروەھا لە ئاوازی کوردیی ھوورە کە تەیبەت بە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و خەڵکی کەڵھور، گۆران، سنجاوی و دیتر مەردمانی ئەو ناوچەیە، لە ڕەحمانی بە یادگار ماوە.
بەرھەمەکان[دەستکاری]
ئەلبۆمەکان[دەستکاری]
- ئەڵوەناتی: ئەم ئەلبۆمە بە ھاوکاری ھونەرمەندی کەمانچە ژەن و ئاوازدانەری کورد شەھریار جەمشیدی و بە ھەو بەشی تیپی دیلان لە سالی ٢٠٠٤ دا بە فۆرمەتی کاسێت ئامادە کراوە.[٣][٤]
- یادی جاران
ژێدەر[دەستکاری]
- گۆڤاری کەلەپووری کورد (دیداربینییەکی تایبەتی لەگەڵ ھونەرمەند یەدوڵڵا ڕەحمانی، سازدان و ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا حەسەن قادر)، ژمارەی ٢٢ی ساڵی ٢٠١١، ل٥١–٦٧.
- ^ "فارس نیوز: استاد یداللە رحمانی در دل مردم ماندگار است".
- ^ ماڵپەڕی پەیامنێر. یەدوڵڵا رەحمانی (کوردی). ماڵپەڕی کوردیپێدیا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٣-٢٠٢٢.
- ^ ئەلوەناتی (ئینگلیزی). ماڵپەڕی شەهریار جەمشیدی. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٣-٢٠٢٢.
- ^ ئای ئای ئەلوەناتی (کوردی). ماڵپەڕی یوتیووب. سەردان لە ڕێکەوتی ١٣-٧-٢٠١١.