شێخمووس دەمیر
ڕواڵەت
شێخمووس دەمیر Şêxmûs Demîr | |
|---|---|
| ھەروەھا ناسراوە بە | ئاپێ شێخمووس |
| لەدایکبووی | ١٩٥٣ تاقا، مدیاد، پارێزگای مێردین، باکووری کوردستان |
| بنەچە | کورد |
| مردووی | ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ گیسێن، ئەڵمانیا |
| پیشە(کان) | دەنگبێژ و ژەنیار |
| ئامێرەکان | دیوان |
شێخمووس دەمیر (١٩٥٣ لە تاقا، پارێزگای مێردین - ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە گیسێن، ئەڵمانیا) ھونەرمەندێکی کوردی دەنگبێژ و ژەنیاری ئامێری دیوان خەڵکی باکووری کوردستان بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٩٤ لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی گرووپی زەردەشتی کاڵ بوو.
ژیان
[دەستکاری]شێخمووس دەمیر لە ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی تاقا، مدیاد، پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان لەدایک بوو. لە ساڵی ١٩٩٣دا کۆچی کرد بۆ ئەڵمانیا.[١]
ئەو لە ساڵی ١٩٩٤ گرووپی مۆسیقای زەدەشتی کاڵی دامەزراند. گۆرانییەکانێک وەکوو شەنگال، باری بارانەک باری، شەھید مامەد و دەرسیم لەنێو گەلی چوار پارچەی کوردستان بەناوبانگ بوو.[١]
شێخمووس دەمیر لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە شاری گیسێنی ئەڵمانیا بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھونەرمەند شێخمووس دەمیر کۆچی دوایی کرد (بە کرمانجی)، نووسراو لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.