زیاد ئەسعەد
ڕواڵەت
زیاد ئەسعەد | |
|---|---|
| زانیارییەکان | |
| لەدایکبووی | ١٩٦٦ ھەولێر |
| بنەچە | کورد |
| پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر |
| ئامێرەکان | دەنگ |
| ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨٣–٢٠٠٣ |
زیاد ئەسعەد (لەدایکبووی ١٩٦٦، ھەولێر) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و ھۆنراوەنووسی ناسراوی کوردە. لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی تەیراوە لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٣ بە گۆرانی دوعادەکەم (ئاواز و ھۆنراوەی قادر سەیاحی) دەستی کردووە بە گۆرانی و یەکەم کاسێتی لە ساڵی ١٩٨٨ بڵاو کردووەتەوە. تا ئێستا خاوەنی ٥ ئەلبوومە. ئەو لەوەتەی ١٩٩٣ کوردستانی جێھێشتووە و لە ئەورووپا لە سوێد دەژی.[١] زیاد ئاوازی بۆ زۆرێک لە گۆرانیبێژە کوردییەکان داناوە، ژمارەیەکیش لە گۆرانیبێژان گۆرانییەکانی ئەویان گوتووەتەوە.[٢][٣]
بەھۆی دەرنەکەوتنی لە شاشەکان و میدیاکانەوە، ماوەیەکی زۆرە مشتوومڕ لەسەر باری تەندروستی و دەروونی زیاد ئەسعەد دروست بووە.[٤] زۆرێک لە ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانی باس لەوە دەکەن کە ئەو ھیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە.[٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «زیاد ئەسعەد بە بەرھەمێکی نوێ بێدەنگی دەشکێنێت». www.rudaw.net. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «لۆکە زاھیر گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە». www.xendan.org. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «ئیدریس ساڵح گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد دەڵێتەوە». www.xendan.org. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «پارێزەری زیاد ئەسعەد: ئەوانەی قسە لەسەر زیاد ئەسعەد دەکەن دەدرێنە دادگا». www.wishe.net. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «زیاد ئەسعەد سەلامەتە». www.rudaw.net. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ Corporation، Nalia. «تەلعەت تاھیر لەبارەی تەندروستی زیاد ئەسعەدەوە چی دەڵێت؟». nrttv.com. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.