عەباس جەلیلیان (گۆرانیبێژ)
ڕواڵەت
عەباس جەلیلیان | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ھەروەھا ناسراوە بە | عەباس کزە |
لەدایکبووی | ئارووناوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
مردووی | کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ کەرەج، ئێران |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩١-٢٠٢٣ |
عەباس جەلیلیان ناسراو بە عەباس کزە ھونەرمەندێکی گۆرانیبێژی کورد بوو. عەباس جەلیلیان خەلکی شاری ئارووناوای پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بە زاراوەکانی کەڵھوڕی و سۆرانی گۆرانی دەخوێند. عەباس جەلیلیان لە ساڵی ١٩٩١ دەستیکردبوو بە خوێندنی گۆرانییەکانی کوردی. ئەو لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.[١] [٢]
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ ڕۆژنامەی ستارەی سوبح: کۆچی دواییی عەباس جەلیلیان، ھونەرمەندی مۆسیقا، نووسراو لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ ڕۆژنامەی ئارمانی میللی: عەباس جەلیلیان ھونەرمەندی مۆسیقا کۆچی دوایی کرد، نووسراو لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.