ئیسماعیل مەسقەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئیسماعیل مەسقەتی
ھەروەھا ناسراوە بەشیرین پەنجە
لەدایکبووی١٣٠١ی کۆچیی ھەتاوی
کرماشان
مردووی١ی جێژنانی ١٣٨٧ی کۆچیی ھەتاوی
کرماشان
پیشەکانژەنیار و گۆرانیبێژ
ئامێرەکانتار
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٠ەکان

ئیسماعیل مەسقەتی یان ئیسماعیل مەسقەدی (بە فارسی: اسماعیل مسقطی) ھونەرمەندی تارژەن و گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشانە کە بە زاراوەی کوردیی کرماشانی گۆرانیی خوێندووە.

ژیان[دەستکاری]

ئیسماعیل مەسقەتی لە ساڵی ١٣٠١ی کۆچیی ھەتاوی لە شاری کرماشان لە دایک بوو. باوکی موحەممەد ئیبراھیم کوڕی موستەفاخانی وەکیل لە قوتابیەکانی تارژەنی گەورە، میرزا ئاقاخانی باوک بوو. لە تەمەنی ١٢ ساڵی بە ژەندنی ئامێری زەرب پێی ھیشت بە جیھانی مووسیقا و لە تەمەنی ١٨ ساڵی بۆ یەکەم جار ئامێری تاری ژەند.

ماوەیەک مامۆستاکانی گەورەی تاری ئێران وەکوو مورتەزا نەیی داوود و یەحیا زەڕینپەنجە لە کرماشاندا بوون و ئیسماعیل مەسقەتی لەو ماوە بوو بە قوتابییان. بە دوای ئەوە بۆ کەڵک وەرگرتن لە ھونەری ئەبولحەسەن سەبا چوو بۆ تاران. مەسقەتی گۆتووە ھەموو گۆرانی کوردیەکانی بە دەستی ئەبولحەسەن سەبا نۆتنووسی کراونەتەوە. ھەمووی گۆرانی کوردیەکانی کە بە دەستی سەبا پێک ھاتبوون لە ئەرشیڤی ڕادیۆ کرماشانەوە، نابوود کراون؛ بەڵام مەسقەتی ھەموویان لە بیر کردبوو و تا ڕۆژە دواھەمینەکانی تەمەنی لە بیرەوە دەیانژەند.

مەسقەتی بە دوای فێربوونی تار لە لای ئەبولحەسەن سەبا ھاتەوە بۆ کرماشان و لە کاتی دامەزراندنی ڕادیۆی کرماشان ھەتا شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران لەگەڵ ئەم ڕادیۆ و ئۆرکستێرەکەی ھاوکاریی کرد. مەسقەتی لە لێدانی تار لە ھیچ کەسێک لاساییی نەدەکرد و خاوەنی شێوەی تایبەت بە خۆی بوو و ھەروەھا یەکێک لە مامۆستایانی ھەرە لێزانی بیداھەژەنی بوو. بێجگە لە تار، لە ئامێرەکانی دێکەی مووسیقا وەکوو سێ تار، عوود، ڤیۆلۆن، زەرب، دەف، و دایرەیش شارەزا بوو.

ئیسماعیل مەسقەتی گۆرانیەکانی ھەرە ناسراوی بە وەێنەی کچە‏کچە، نازەنینە، بەو بەو و جەمیل جەمیلە خوێندووە؛ بەڵام گەھا ناسراوترین گوورانیی پەپۆ سلێمانیە کە ھێشتا لە ناسراوترین گۆرانیەکان بە زاراوەی کوردیی باشووری دێتە ئەژمار. ئیسماعیل مەسقەتی لە ساڵەکانی دوای شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران بە وێنەی ھەموو ھونەرمەندە کوردەکانی دێکە، ئێزنی بۆ گۆرانیگۆتن نەبوو و بە ھۆی نەداری لە چێشتخانەیەک لە کرماشان، تاری لێدەدا. بەڵام لە ساڵەکانی دواھەمینی تەمەنی، چەندین گۆرانی بازخوێنی کرد و تەنانەت کۆنسێرتیش بەڕێوەبرد کە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی لە شاری سلێمانی بوو. لە ڕۆژی نەوڕۆزی ساڵی ١٣٨٧ی ھەتاوی، لە کرماشاندا کۆچی دواییی کرد و لە گۆرستانی باخی فیردەوسی شاری کرماشان بە خاک سپێردرا.

ژێدەر[دەستکاری]