ڕەشید فەیزنژاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڕەشید فەیزنژاد
لەدایکبووی١٩٥١
سەقز
بنەچە کوردستان
پیشەکانئاوازدانەر، گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەن
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٠ هەتا ئێستا

ڕەشید فەیزنژاد(١٩٥١ لە شاری سەقز) ئاوازدانەر، گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنی بەناوبانگی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە زیاتر لە نیو سەدەیە لە بواری موسیقای فۆلکلۆر و کلاسیکی کوردی بەرهەمەکانی پێشکەش هونەری کوردستان دەکات.[١]

ژیان نامە[٢][دەستکاری]

ڕەشید فەیزنژاد کوڕی "حاجی سلیم خان" ساڵی ١٩٥١ی زاینی (١٣٣٠هەتاوی)، لە گوندی ئارەبۆغڵووی سەروو سەر بە شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. بۆ خوێندنی قوتابخانە لە منداڵیەوە هاتووتە شاری سەقز و لەوێ نیشتەجێ بووە. باوکی شاڕەزاییەکی سەرەتایی لە ئامێرەکانی وەک "تار" و "شمشاڵ" هەبووە و لە بنەماڵەیاندا بە بەردەوامی کۆڕی مۆسیقا و گۆرانی ساز دراوە، ئەم هۆکارە وای کردووە ڕەشید هۆگر و شەیدای هونەر بێت. فەیزنژاد لە منداڵیەوە دەستی داوەتە ئامێری "فلوت" و "دایەرە" و بێ مامۆستا دەستی کردووە بە مووسیقاژەندن و گۆرانی گوتن. لە دوای ماوەیەک ئاشقی دەنگی "ڤیۆڵۆن" بووە و بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی ساڵێک کتێبی یەکەمی ڤیوڵۆنی لای مامۆستا "حامید تەوحیدی" لەسەقز خوێندووە و لە دوایشدا خۆی درێژەی بە فێربوونی کتێبی 2و3ی مۆسیقا داوە. هەر لە سەرەتاکانی تەمەنیدا لەشاری سەقز لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا وەک کەمانژەن و گۆرانیبێژ بەشداری کردووە. لەتەمەنی 17 ساڵیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ سەفەرێکی هاوینی دەچێتە شاری "ورمێ" و بە رێکەوت دەچێتە ناوەندێکی مۆسیقا و شانۆ بە ناوی "ئاریا" و حەز دەکا لەوێ بمێنێتەوە. لەلایەن بەرپرسانی موزیکەوە تاقیکاری لەسەر دەکرێ و بە پلەی باش دەردەچێت و بڕیار دەدەن لە تیپەکەدا بەشداری بکات و لەوێ بمێنێتەوە. لە ماوەی چەندساڵ مانەوەی لەو ناوەندە، توانی کەڵکێکی بەسوود لەو دەرفەتە وەربگرێ و زۆر باش خۆی پەروەردە بکات و ئەزموونێکی بەنرخیشی لە مۆسیقای فارسی و ئازەری بەدەست بێنێت. هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵانە لە ناوەندە هونەریەکانی شاری ورمێ وەک مامۆستا ڕۆڵی گێراوە. ساڵی 1971 ی زایینی (1350ی هەتاوی) کاتێ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی مەهاباد دامەزرا لە سەر داخوازی بەرپرسی رادیۆ لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تر کۆرێکی مۆسیقایان لەوێ پێکهێنا و بۆ ماوەی چەند ساڵێ سەرپەرشتی تیپەکەی لە ئەستۆ بووە. ماوەیەک پێش ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی ئێران لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی "سنە"ش چەن بەرهەمێکی بە دەنگ خۆی و چەندین مەقام و ئاوازیشی بۆ هونەرمەند "ناسرڕەزازی" لەو ناوەندە تۆمار کردووە.


هاوکاری لەگەل هونەرمەندانی دیکەی کوردەواری[دەستکاری]

فەیزنژاد ساڵانێکی زۆر لە فێرگەکاندا خەریکی ڕاهینان و پەروەدەکردنی هۆگرانی هونەر بووە و هاوکات لەگەڵ ئەم چالاکییانەدا چەندین بەرهەمی بۆ زۆربەی ئەم هونەرمەندانە تومار کردووە بۆ نموونە{محەممەد ماملێ، ناسر ڕەزازی، محەمەد دانش، قادر سەییاحی، محەممەد ناهید، یۆسف مستەفا، ئەحمەد حەسەن زادە، حەمە نەجاڕ، برایم فەتاحی، سەید عەلی سەردەشتی، مستەفا دادار، ڕەحیم سەڵەواتی، نایب منبەری، سدیق زۆهری، برایم خەیات، جەماڵ موفتی، قادر ئەلیاسی، سەیدبرایم ئیسماعیل زادە، حەسەن دەرزی، ڕەحیم هەجیجی، عەلی زەندی، تاهیر خەلیلی، ئیسماعیل سابوور، غەریب خدریارو....}.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

پێوەندیەکان[دەستکاری]