شەھریبانا کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەھریبانا کوردی
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٧٣
ئیزمیر
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون١٩٩١ تا ئێستا
وێبگەwww.sehribana-kurdi.com

شەھریبانا کوردی (بە لاتینی: Şehrîbana Kurdî) (لەدایکبووی ١٩٧٣) گۆرانیبێژێکی کوردە.

ژیان[دەستکاری]

شەھریبان ساڵی ١٩٧٣ لە بنەماڵەیەکی کورددا لە شاری ئیزمیری تورکیا لە دایک بووە. یەکەم ئەلبۆمی خۆی لە ١٩٩١دا پێشکەش کردووە.[١]

ژیانی ھونەری[دەستکاری]

لە تەمەنی ١٣ ساڵی لە ساڵی ١٩٨٣ لە کێبەرکێی موزیکی ساڵانەدا لەناو ھەموو خوێندکارانی شاری ئیزمیر پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا. کێبەرکێکە لەلایەن موزیکی گەلی تورک (Turk Halk Müziği) بەڕێوەدەچوو. ئەو سترانەی لەم ڕۆژەدا پێشکەشی کرد بە زمانی تورکی بوو ناوی سترانەکە (Ben Dogarken Aglamişim) واتە کاتێک ھاتمە دونیا، گریام. بەڵام بەشێوەی پرۆفێشناڵ لە ساڵی ١٩٩١ دەستی بە تۆمارکردنی گۆرانییەکانی کرد، و لە ساڵی ١٩٩١ یەکەم کاسێتی خۆی بەناوی ئەز کەچم کەچا کوردانم، بڵاو کردەوە.

ئەلبۆمەکان[دەستکاری]

  • ئەز کەچم کەچا کوردانم، ١٩٩١، تورکیا
  • سۆر گولا من، ١٩٩٢، تورکیا
  • یەک، دو، سێ، ١٩٩٣، تورکیا
  • ئەم ھاتن، ١٩٩٥، ئەڵمانیا
  • ئەڤینا سترانان، ٢٠٠٥، ئەڵمانیا (ئاوازدانەر و ڕێکخەری ئەم ئەلبۆمە دڵشاد سەعید بووە)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Februaryی 2017. Retrieved 14ی Octoberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٨ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.