بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبراھیم قادری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیبراھیم قادری (٢٦ی نیسانی ١٩٣٤ – مردووی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤) ھونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کوردە. لە ساڵی ١٩٥١ەوە دەستی بە گۆرانیوتن کردوە و دەیان بەرھەمی ھونەری تۆمارکردوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بەھۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە مەھاباد کۆچی دوایی کرد.[١][٢]

ئیبراھیم قادری یەکێک لە ناسراوترین ھونەرمەندە میللییەکانی کوردستانە و خاوەنی دەیان بەرھەمی تایبەت بەخۆیەتی، لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان ناسراو بووە و گوێگریی زۆری ھەبووە. ساڵی ١٩٣٤ لە گوندی عیساکەند لە نێوان مەھاباد و بۆکان لەدایکبووە.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «ئیبراھیم قادری کۆچی دوایی کرد». +964. 2024-11-19. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «ئیبراھیم قادری». ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «ھونەرمەند ئیبراھیم قادری کۆچی دوایی کرد». ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.