سابیر کوردستانی
Jump to navigation
Jump to search
سابیر کوردستانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٥ کەرکووک، عێراق |
مەرگ | ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ | (٦٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی ڕەحیماوا، کەرکووک |
نەتەوە | کورد |
پیشە | گۆرانیبێژ |
سابیر کوردستانی (لەدایکبووی ١٩٥٥، کەرکووک[١] - مردووی ١٠ی ئابی ٢٠٢٠، سلێمانی[٢]) گۆرانیبێژێکی کورد بوو. خاوەنی چەندین گۆرانی بوو بە زمانی کوردی. سابیر لە منداڵییەوە بەھۆی بەکارھێنانی چارەسەری پزیشکی بەھەڵە بیناییی لەدەست دا.[١] لە ساڵی ٢٠٢٠، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییی کرد.[٣]
لە دوورەوە ناوت بیستووم، یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی سابیر کوردستانی کە لە شیعرێکی عەبدوڵڵا پەشێو وەرگیراوە. لە ئایاری ٢٠٢٠ گۆرانییەکە بە کلیپێکی نوێوە بڵاوکرایەوە.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا سابیر کوردستانی توشی کۆرۆنا بوو، ماڵپەڕی ئاوێنە، ڕۆژی ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ سابیر کوردستانی گیانی لەدەست دا، ماڵپەڕی خەندان، ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ھونەرمەند سابیر کوردستانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، ماڵپەڕی خەڵک، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ کلیپی نوێی ھونەرمەند سابیر کوردستانی بە بۆنەی جەژنی رەمەزان بڵاودەکرێتەوە، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |