ھۆمەر دزەیی
Jump to navigation
Jump to search
ھۆمەر دزەیی عومەر دزەیی | |
---|---|
![]() ھۆمەر دزەیی لە کۆنسێرتێکی ساڵی ٢٠١٢، سلێمانی | |
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١٩٣٦ |
بنەچە | ھەولێر، کوردستان |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٥٥ تا ئێستا |
ھۆمەر دزەیی گۆرانیبێژ و سیاسەتمەداری باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی دووگردان لە دەشتی ھەولێر لەدایکبووە.[١] ھۆمەر دزەیی زیاد لە ٥٠ ساڵی ژیانی لە ھەندەران ژیاوە و بڕوانامەی زانستی سیاسی لە ڤیێنا بەدەستھێناوە. ماوەیەک لە بەشی کوردیی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێراق، جەلال تاڵەبانی.
هۆنراوەی گۆرانییەکانی هۆمەر وێنەی ڕووت و ئیرۆتیکا دەخاتە بەردەم گوێگر، هەربۆیە هەندێک کەس بە پێشەوای ئەم بوارەی دادەنێن لە گۆرانی کوردی،[٢] لەبەرامبەردا لەلایەن کۆمەڵە کەسانی دیکەشەوە ڕەخنەی لێ گیراوە.[١] بەشێکی زۆر لە ئاوازی گۆرانییەکانی هۆمەر دزەیی لە مۆسیقا ڕۆژاوایی یان بیانییەکان وەرگیراوە،[٢] هۆمەر لە چاوپێکەوتنەکانی ناوی سەرچاوەی ئاوازەکانیشی هێناوە.[٣]
ئەلبومەکان[دەستکاری]
- گەڵا وەریوەکان
بیبلیۆگرافی[دەستکاری]
- چیرۆکی موزیکی کلاسیک، ھۆمەر دزەیی، ئەندێشە، سلێمانی، ٢٠١٥.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا ڤیدیۆ.. هۆمەر دزەیی وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە کە لەسەر گۆرانییەکانی لێی گیراوە، ماڵپەڕی زەمەن، ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٠.
- ^ ی ا چەند کورتە سەرنجێک لەسەر ئاواتە مەخمەلییەکانی ھۆمەر دزەیی. ماڵپەڕی خەڵک، لەلایەن توانا حەمە نووسراوە، ڕۆژی ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هۆمەر دزەیی، بەرنامەی بنار تۆک کەناڵی یوتیووبی توودەی مەگەزین، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئاراس عەبدوڵڵا (١٦ی ئابی ٢٠١٥). "ھۆمەر دزەیی لە ئەندێشە کتێبە نوێکەی خۆی بڵاوکردەوە". Sulyon. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ڕێکەوتی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.