بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەریمان بابان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەریمان بابان

لەدایکبوون
نەریمان محەممەد عارف

نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٨٣ – ئێستا

نەریمان محەممەد عارف ناسراو بە نەریمان بابان (لەدایکبووی سلێمانی، عێراق) گۆرانیبێژێکی کوردە. لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.[١] خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و کۆلێژی وێژەیی بەشی مێژووی لە شاری مووسڵ تەواو کردووە. لە ١٩٨٣، تیپی مۆسیقای بابانی دروست کرد و تا ١٩٩٣ لەو تیپە خزمەتی کردووە. لە ١٩٩٥ وڵاتی جێھێشت و بەرەو ھەندەران ڕۆیشت، و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو. نەریمان خاوەنی ٦٨ بەرھەمی ھونەرییە، و زۆرینەی ئاواز و ھۆنراوەکانی بەرھەمی خودی خۆیەتی، کە ئەمە جگە لەوەی ئاواز و ھۆنراوەی بۆ چەندین ھونەرمەندی تریش داناوە.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. گشتی، بەڕێوەبەری. «نەریمان بابان: سانسۆرێک نییە ڕێگا لەو مەھزەلەیە بکرێت کە بەھونەر دەگرێت». CHRA.TV. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. نەریمان، بابان (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «کوردیپێدیا». Kurdipedia.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. «بەڤیدیۆ... نەریمان بابان لە نوێترین دەرکەوتنیدا». westganews.net. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.