گیلەکەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گیلەکەوە ڕەوانە کراوە)

خەڵکی گیلەک ناوی نەتەوەیەکە کە لە باکووری وڵاتی ئێران دەژێت. بە وڵاتی گیلەکەکان گێڵان دەڵێن کە ئێستا پارێزگەیەک لە پارێزگەکانی ئێرانە. گیلەکەکان لەگەڵ مازەندەرانییەکان، تاڵشەکان و ھەروەھا کوردەکان پەیوەندی نەتەوەیی و زمانیی نزیکیان ھەیە.[١]

گیلەکەکان بە زمانی گیلەکی کە وێنەیەتیی زۆری لەگەڵ زمانی کوردی و بەتایبەت کوردیی باشووری ھەیە، دەدوێن.[٢]

ئاڵای گیله‌که‌کان

چاند[دەستکاری]

حەشیمەتی گیلەکەکان لە نێوان ٣ ھەتا ٤ ملیۆن کەس دەخەمڵێندرێت (بێجگە لە گیلەکەکانی دوور لە وڵات) ئەوانەی لە خۆ دەگرێت کە لە لێواری باشووریی دەریای کاسپیەندا دەژین.

گیلەکەکان ھەتا سەردەمی سەفەویەکان حکوومەتی سەربەخۆیان بووە، بەڵام لەو سەردەمەوە تا بە ئێستا بەشێک لە ناوچەکانی ژێردەستی حکوومەتی ناوەندیی ئێرانن. لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم، شۆڕشی جەنگەل لە وڵاتی گیلان ڕووی دا و بۆ ماوەیەکی کورت حکوومەتێکی سۆسیالیستی لە ناوچەی گیلان دامەزرا.

لە ساڵانی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێرانیش لە ناوچەی گیلان ناوەندێک دامەزرا بە ناوی ناوەندی پڵانکردنەوەی حکوومەتی فیدرالی بۆ گیلان کە خوازیاری فیدیراڵی کردنی ناوچەی گیلان بوو.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Georgian communities in Persia". Retrieved 17 April 2014.
  2. ^ ^ Muliani, S. (2001) Jaygah-e Gorjiha dar Tarikh va Farhang va Tammadon-e Iran. Esfahan: Yekta [The Georgians’ position in the Iranian history and civilization]
  3. ^ Ehlers, “Die Teelandschaft von Lahidjan/Nordiran,” in Beiträge zur Geographie der Tropen and Subtropen. Festschrift für Herbert Wilhelmy, Tübingen, 1970, pp. 229-42.