بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕەزا سەقایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەدڕەزا سەقایی
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەڕەزا سەقایی
لەدایکبووی٤ی نیسانی ١٩٣٩
خوڕەماوە، لوڕستان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
بنەچەکورد
مردووی١٨ی تەممووزی ٢٠١٠
تاران، ئێران
چەشنەکانمۆسیقای لوڕی

محەممەد ڕەزا سەقایی (٤ی نیسانی ١٩٣٩ خوڕەماوە ‒ ١٨ی تەممووزی ٢٠١٠، تاران) گۆرانیبێژێکی مۆسیقای کوردیی لوڕی بوو.

سەقایی لە خوڕەماوە لەدایکبووە، کاتێک بەھرەی ھونەریی لەلایەن بێژەری ڕادیۆ، محەممەد ڕەجانەوە درکی پێکرا، چووە ڕادیۆی سەربازی لە قەڵای فەلەک ئەلئەفلاک، دوای ماوەیەک لەلایەن پرۆفیسۆر حەمید ئێزدپەناوە بە ڕادیۆی تاران ناسێندرا، و گۆرانی گوت. بە درێژایی ژیانی ھونەری خۆی لەگەڵ مۆسیقاژەنانی وەک موجتەبا میرزادە و نەبی فەیرووزی و فەرەج عەلیپوور ھاوکار بووە.

سەقایی لە دوای ساڵی ١٩٦٥ بوو بە گۆرانیبێژێکی زۆر بەناوبانگ و ناسراو و تا ساڵی ١٩٧٨ بەردەوام بوو لە گۆرانیوتن. لە ماوەی ژیانیدا زۆری نەخوێند و تا لە ئاستی ٤ خوێندەواری ھەبووە. ھەروەھا گۆرانیبێژ بوو لە ئاھەنگی سەردانی فەرەح پەھلەوی بۆ لوڕستان، بەڵام دوای شۆڕش، خەریک بوو واز لە گۆرانیوتن بھێنێت. لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا، لە بۆردومانی شاری ئەزنا بریندار بوو و پەردەی گوێی زیانی پێگەیشت. لە ماوەی ژیانیدا ھەرگیز ھاوسەرگیری نەکردووە.

گۆرانی «دایە دایە»

[دەستکاری]

گۆرانی «دایە دایە» کە لەلایەن موجتەبا میرزادەوە سازکرابوو و چەندین ساڵ لەمەوبەر بە دەنگی سەقایی پێشکەشکرا، لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە نێو گۆرانییە بەناوبانگەکانی ١٠٠ ساڵی ڕابردووی مۆسیقای ئێراندا کرایە نێو تۆماری نیشتمانی. ئەم گۆرانییەی لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی کورد، حەسەن زیرەک لە شاری بانە گوتووەتەوە بە ھەردوو شێوەزاری کوردیی لوڕی و سۆرانی.

کۆچی دوایی

[دەستکاری]

ڕەزا سەقایی لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٠٩ بەھۆی لەکارکەوتنی کۆئەندامی ھەناسەدانی کە بووە ھۆی جەڵدەی مێشک، لە نەخۆشخانەی ساسان لە تاران کۆچی دوایی کرد. لە ٣١ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٩ تەرمەکەی لە تارانەوە گواسترایەوە بۆ شارەکەی خۆی، خوڕەماوە، و لەوێ بە خاک سپێردرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «رضا سقایی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤.


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]