خێرۆ عەبباس
Jump to navigation
Jump to search
خێرۆ عەبباس (Xêro Abbas) (لەدایکبووی ١٩٦٢ لە قامیشلۆ)، گۆرانیبێژێکی کوردە.
ژیان[دەستکاری]
خێرۆ عەبباس لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری قامیشلۆی ڕۆژاوای کوردستان لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە سووریا بڕیون. لە ١٩٨٦ لەبەر زەبری حکوومەتی سووریا لە ئەڵمانیا بووە کۆچبەر. لەو ساڵانەدا پەیوەندی لەگەڵ موزیک و گۆرانی زیادتر بوو. لە ١٩٨٩ چووە نێو کۆمەڵەی بەرخودان.
لە ١٩٩٨ یەکەم ئەلبومی بە ناوی «غەریبۆ» بڵاوکردەوە، ئەم ئەلبومە لەنێو کوردان پێشوازییەکی باشی لێ کرا. لە ٢٠٠٢ بەشداری ئاھەنگی نەورۆزی یەک ملیۆن کەسیی ئامەدی کرد.
ئەلبومەکان[دەستکاری]
- غەریبۆ - Xerîbo (١٩٩٨)
- ڕاوەستا بوو - Westiya Bû (٢٠٠١)
- ئاخین - Axîn (٢٠٠٥)
- بارانی شەو - Barana Şevê (٢٠٠٧)
- زۆرێ - Zorê (٢٠١٠)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ویکیپیدیای کورمانجی، حوزەیرانی ٢٠١٦.
![]() | ئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |