مۆسیقای ڕۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕۆکەوە ڕەوانە کراوە)

ڕۆک جۆرێک لە مۆسیقایە کە لە ناوەڕاستی ١٩٥٠وە دامەزراوە، کە باس لە ئازار و خەفەت دەکات و وشەکانی لە ڕووی واتاوە ھەستیارن بەڵام لە ڕووی ئاوازەوە بڕێک ھەژارە چونکە زۆر لە ڕەخنەگران ئەمەیان وتووە، ئەو کەسانەی کە مۆسیقاکە لێدەدەن شێوەی جل و بەرگیان ڕەنگی تۆخە یان شتی ڕەش لەبەر دەکەن پانتۆڵ و قەمیسی یان تی شێرتی تەسک لەبەر دەکەن کە زۆرێک لە جلەکانیان دڕاون یان کراوەن و لە سەریان وشەی گۆرانییە بەناوبانگەکانی گۆرانی ڕۆکی لێ نووسراوە لەگەڵ جۆرەھا زینەی سەیر بۆ خۆ ڕازاندنەوە ڕۆک چەند لقێکی لێ دەبێتەوە، وەک: (ڕۆک ئێند ڕۆڵ، ھاڕد ڕۆک، بلووز، گۆسپێڵ، جاز، جەمپ بلووز، فۆڵک، سوینگ)[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ W. E. Studwell and D. F. Lonergan, The Classic Rock and Roll Reader: Rock Music from its Beginnings to the mid-1970s (Abingdon: Routledge, 1999), ISBN 0-7890-0151-9