بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کەریم کابان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کەریم کابان
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٢٧
گەڕەکی شێخان، سلێمانی
مردووی١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
سلێمانی
پیشە(کان)گۆرانیبێژ

عەبدولکەریم جەلال مەحموود[١][٢][٣] ناسراو بە کەریم کابان، (لەدایکبووی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخان، سلێمانی-کۆچی دوایکردوە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە سلێمانی) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو.

یەکێک بووە لە گۆرانیبێژە ناسراووەکانی کورد، ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کاری کردووە، ھەر بە منداڵی ناردوویانەتە حوجرە و لەوێ فێری خوێندەواری بووە، دواتر قۆناغی سەرەتاییی لە قوتابخانەی فەیسەڵی ئوولا لە سلێمانی تەواو کردووە، خاوەنی ٣ کوڕ و ٣ کچ بووە.[٤][٥]

ئەوەی وتراوە لە بارەیەوە

[دەستکاری]
  • عەبدولقادر حەسەن گۆرانیبێژ «ھەر ھۆنراوە و ئاوازێک دانسقە نەبوایە نەی دەکردە گۆرانی، ئەو ئاواز و ھۆنراوانەشی ھەڵی دەبژراد بۆخۆی و قادر کابانی برای شتی بژاردەبوون تاکو ئێستا ش بەزیندوویی ماوەتنەوە».
  • زاھیر جەلال گۆرانیبێژ «تاکو ئێستاش پیر و گەنج گوێ لە گۆرانییەکانی کەریم کابان دەگرین سەری بۆ ڕادەوەشێنین، ھەموومان کە گوێمان لەو گۆرانیانە دەبێت مێشکمان ئیسراحەت دەکات».[٦]

لە ڕۆژی پێنجشەممەی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا و دوای زیاتر لە ٧٠ ساڵ خزمەتکردن بە ھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی، لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کۆچی دوایکرد و لە ڕێوڕەسمێکی شکۆمەندانە لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی نێژرا.[٧]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی کەریم کابان تێپەڕی». speemedia.com. لە ٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. «کەریم کابان». archive.khaktv.net. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ئەلیاس، کامەران حاجی (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠). «لە یادی کۆچی دوایی ھونەرمەند کەریم کابان دا,». دەزگای سەتەلایتی کوردستان (بە کوردی). لە ٣ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. «کریم کابان». لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. «کوردستان ٢٤». لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. «ڕووداو نێت». لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. «جام کوردی». لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.