ناسلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
nasli

ناسلی کچە کوردێکی گۆرانیبێژە کە ھەڵکەوت زاھیر ساڵی ٢٠١٠ ئەلبۆمێکی بە ناوی Black & White بۆ داناوە. ناسلی یەکەم کچی کوردە کە لە ناو ئاپۆرەی پیاوانی کورد لە بازاڕی ھەولێر سەمای کردووە و گۆرانیی وتووە.

لە ساڵی ١٩٨٩ لە ھەولێر لەدایکبووە و لە تەمەنی منداڵیدا کوردستانیان جێھێشتوە و ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێن. ھەڵکەوت زاھیر گۆرانییەکی بۆ دروست کردووە، کە ناوی «کوڕە ھەولێری»یە و بەشێکی دەقەکەی ئەمەی: «نانا کوڕە سەیری تۆ ناکەم.. گەر ھەولێریی نەبی... لاچۆ من شووت پێناکەم».

ناسلی پاش نیوەڕۆی ٢٥/٦/٢٠١٠ لە ناو بازاڕی ھەولێر و لە ناو بازنەی خەڵکەکەدا سەمای کرد و گۆرانیی «کوڕە ھەولێری» خوێندەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٢. لە ڕێکەوتی ١٤ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.