مستەفا دادار
مستەفا دادار | |
---|---|
مستۆ دادار | |
![]() | |
لەدایکبوون | |
نیشتەجێی | ھۆلەند |
نەتەوە | کورد |
پیشە | گۆرانیبێژ |
باوان |
|
مستەفا دادار (لەدایکبووی مەھاباد) گۆرانیبێژێکی کوردە کە زیاتر لە بواری ھونەری بەرگرییەوە کار دەکات و بە گۆرانی و سروودە نیشتمانییەکانییەوە ناسراوە. شێواز و ستایلی دادار ئۆپێراییە.[١]
ژیان[دەستکاری]
مستۆ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گەڕەکی تەپەی قازی شاری مەھاباد لەدایک بووە، دواتر ماڵیان چووەتە باغی سیسە؛[٢] بابی پیاوێکی ئازا و نەترس و لە سوێندخۆرەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بووە، زۆر منداڵ بووە، کە باوکی شەھید دەبێت. دیبلۆمی ئابووری-کۆمەڵایەتی وەرگرتووە. بە هەژاری و چەرمەسەریی گەورە بووە و بەھۆی ئەوەیکە لەژێر چاوەدێری و گوشاردا بووە تاوەکوو سروود و گۆرانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵێت، ناچار کوردستانی جێ ھێشتووە؛ ھەرچەند ھێمن موکریانی نەیدەویست بڕوات و پێی خۆش بوو لە سروەدا کە ئەوکاتی تازە دامەزرابوو، ھاوکاریی بکات.[٣]
ژیانی ھونەریی[دەستکاری]
دادار ھەر لە منداڵییەوە بە گۆرانی گۆش کراوە، لە قوتابخانە بۆ خۆشیی و دڵی خۆی سۆیبە باڵابەرزی وتووە؛ بەڵام دەستپێکی کاری ھونەرییەکی بە گۆرانیی و سروودی سیاسیی بووە. ساڵی ١٩٧٨ بۆ یەکەم جار لە (خانەی جەوانانی مەھاباد) لەگەڵ ھونەرمەندانێک وەکوو جەمال موفتی گۆرانیی پێشکەش کردووە؛ یەکێک لە ھەوەڵین بەرھەمەکانی لەوێ، «ھەستە پێش کەوە ئەی لاوی کوردی» بووە. ئەو ھونەرمەندانەی زیاترین کاریگەرییان لەسەر مستەفا دادار ھەبووە بریتین لە: ڕەفیق چالاک، قادر دیلان، ھۆمەر دزەیی و ھتد، دوابەدوای ئەوانیش لە سەردەمی کارکردن و کرێکاریدا حەسەن زیرەک. بەرھەم و گۆرانییەکانی مستۆ بە زمانەکانی کوردی، فارسی، ئازەری، ئەرمەنی و ئیتالییە کە بەھۆی بارودۆخی ڕامیاریی کورد و پشت نەگرتن، کۆ نەکراونەتەوە و پەرتەوازەن.[٤]
سی دی ژن[دەستکاری]
تەنیا ئەوەیکە ساڵی ٢٠٠٥ دادار ھەوڵی بە زانستکردنی موزیکی دا، کە ئاکامەکەی بوو بە سی دییەکی چوار تراکی بە ناوی ژن کە شیعرەکانی گۆرانی لەخۆ گرتووە.[٥]
بەرھەمەکان[دەستکاری]
بەشێک لە بەرھەمەکان:
- فاتمۆکێ
- کچەجیران
- کوردستان[٦][٧]
- کوردستان نیشتمانی جوان
- کوردستان جێگامی
- ئەی کوردینە
- گەلۆ
- گوڵی خوێناوی
- شینی ھێمن
- تەیرەکەی گەرمێنێ
- مناڵەکان
- لادە لادە (یارە ژیکەڵانەکەم)
- چاوان مەڕێژە
- بریا دەرزی بام (خۆزگە نەمدیبای)
- کۆڵانێ ئاوپڕژێن دەکەم
- سیلەی قەبران
- کاڤۆکێ
- کیژووڵەی نازدار
- بانە وێرانە
- کەرکووک
- پەپوولە
- چاوت ئاوری بن کایە
- بەرھەڵبێنە
- نەورۆز
- جانێ جانێ
- نازێ
- لۆرکێ
- پەری
- گوڵا من گوڵا زەرە
- گەوھەرێ
- ئەی دایە گیان
- سوارۆ
- کۆمەڵە شاخێک
- ھەی وایە
- ئامینێ (ھەی ڕۆڵە)
- شاخی ڕەنگاوڕەنگی کوردان
- ئەی ڕووبارە خەمبارەکە
- لەو دەمەیدا
- خۆم بە غوڵامی
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "مستەفا دادار". Kurdipedia.org.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ بەرنامەی ساز و ئاواز، ڕۆژھەڵات تیڤی
- ^ دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ھونەرمەند مستۆ دادار، زانیار عومڕانی
- ^ بەرنامەی ڕێژوان، ھونەرمەند مستەفا دادار، کوردکەناڵ
- ^ بەرنامەی ھەوارگەی ھونەر، مستەفا دادار، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧
- ^ مسرود حماسی مصطفی دادار کردستان (ھەر بژی بە شادی…) - فیلم (فارسی). film.akaup.
- ^ سرود حماسی مصطفی دادار کردستان (ھەر بژی بە شادی…) (فارسی). rahekhob.