فەیسبووک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەیسبووک
ماڵپەڕی سەرەکی فەیسبووک بەزمانی کوردی ناوەندی
جۆری ماڵپەڕگشتی
خۆ تۆمارکردنبەخۆڕاییە (مەرجدارە)
زمان (ەکان)١٤٠ زمان
درووستکراوە لەلایەنمارک زوکەربێرگ، ئیدواردۆ ساڤەرین، ئاندریو ماک کۆڵوم، دوستن مۆسکۆڤیتز، کریس ھیوز
خستنە کار٢٠٠٤/٤/٢
ئەلێکسا پلەبەندی٢ (حوزەیرانی ٢٠١٥)
دوایین بارودۆخچالاک

فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی ئۆنلاینە لە سۆشیال میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە خاوەندارێتی کۆمپانیای ئەمریکی مێتا پلاتفۆرم دەکات. لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن مارک زوکەربێرگەوە لەگەڵ هاوڕێکانی کۆلێژی هارڤارد و هاوژوورەکانی ئێدواردۆ ساڤێرین، ئەندرۆ مەککۆڵم، داستین مۆسکۆڤیتز و کریس هیوز دامەزراوە، ناوەکەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی فەیس بووکەوە هاتووە کە زۆرجار دەدرێت بە خوێندکارانی زانکۆ ئەمریکییەکان. ئەندامێتی سەرەتا تەنها بۆ خوێندکارانی هارڤارد سنووردار بوو، وردە وردە فراوانتر بوو بۆ زانکۆکانی دیکەی ئەمریکای باکوور و لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە هەر کەسێک تەمەنی لە سەرووی ١٣ ساڵەوە بوو. تا تەمموزی ٢٠٢٢، فەیسبووک ئیدیعای ٢.٩٣ ملیار بەکارهێنەری چالاک کردووە لە مانگێکدا، و لە پلەی سێیەمی جیهاندا لە نێوان زۆرترین سەردانیکەردا بووە تا تەمموزی ٢٠٢٢. زۆرترین دابەزاندنی ئەپی مۆبایل بوو لە ساڵانی ٢٠١٠.[١][٢][٣]

مێژوو[دەستکاری]

مارک زەکەربێرگ، دامەزرێنەری فەیسبووک

مارک زەکەربێرگ ھەستا بە دروستکردنیی پڕۆگرامێک بەناوی فەیسماش(Facemash)، لە ٢٨ی تشرینی یەکەمیی ٢٠٠٣، کاتێک خوێندکاری ساڵی دووەم بوو لە زانکۆی ھارڤارد بەبەکارھێنانی ڕەنگێکی سووریی تۆخ. دوای ئەوە زوکەربێرگ دەستی کرد بە نووسینی کۆد بۆ ماڵپەڕە نوێکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بەھاوشانی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کە شارەزا بوون لە داڕشتنی کۆد، و دوای ئەوەی تەواوی کرد لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ ماڵپەڕەکەی بڵاوکردەوە بەناوی TheFacebook لەسەر دۆمەینیی www.thefacebook.com. دوای شەش ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی ماڵپەڕەکەی، بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد زوکەربێرگیان تۆمەتبارکرد بەوەی کە ئەوانی ھەڵخەڵەتاندووە و زوکەربێرگ گوتوویەتی کە خەریکی پڕۆژەیەکە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێک بۆ زانکۆی ھارڤارد. دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆکە داوایان کرد لەجیاتی ئەوەی زوکەربێرگ ماڵپەڕەکەی تەواو بکات، یارمەتی ئەوان بدات و ماڵپەڕێکیان بۆ دروست بکات، بەڵام زوکەربێرگ ڕازی نەبوو بەمە و دەیویست ماڵپەڕەکەی فەیسبووک تەواو بکات، دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد سکاڵایان لەسەر زوکەربێرگ تۆمارکرد و سەرەنجام زوکەربێرگ بەبڕی ٣٠٠ میلیۆن دۆلار سزادرا. لەساڵانی دواتردا زوکەربێرگ گرنگیەکی زۆری دا بە فەیسبووک و بەردەوام لە پەرەسەندن دابوو چەندەھا ھاوڕێی زوکەربێرگ لە زانکۆکان ئامادەیی خۆیان دەڕبری کە یارمەتی بدەن، لەو کاتەدا تەنھا قوتابیانی زانکۆی ھارڤارد دەیانتوانی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک، بەم شێوەیە زیاتر لە نیوەی خوێندکارانی زانکۆکە بوون بە ئەندام لە فەیسبووک.

سەرەتا[دەستکاری]

دوای ئەوە ھەر یەک لە Eduardo Saverin (شارەزای بازرگانی)، Dustin Moskovitz (پڕۆگرام داڕێژەر)، Andrew McCollum (شارەزا لە گرافیک)، لەگەڵ Chris Hughes چوونە پاڵ زوکەربێرگ بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە بەرەوپێشبردنی فەیسبووک. لە ئازاری ٢٠٠٤ فەیسبووک بڵاوبۆوە لە زۆر لە زانکۆکانی Columbia, Stanford, وە Yale. دوای ئەوە لە زانکۆکانی Ivy League بڵاو بوویەوە، بەھەمان شێوە لە زۆر لەزانکۆکانی Boston University, New York University, MIT وە چەندەھا زانکۆی تر لە کەنەدا و ئەمریکا بڵاو بوویەوە.

گەشەسەندن[دەستکاری]

لە ناوەڕاستی ٢٠٠٤، شۆن پارکەر (ڕاوێژکاری ناڕەسمی زوکەربێرگ) بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک. لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ فەیسبووک شوێنی کارکردنی گواستەوە بۆ پاولۆ ئاڵتۆ، کالیفۆرنیا. دوای ئەوە فەیسبووک یەکەم وەبەرھێنانی کرد بە ھاوشانی لەگەڵ جێگری دامەزرێنەری PayPal (پەیپاڵ) Peter Thiel. لە ساڵی ٢٠٠٥، کۆمپانیاکە دۆمەینی www.facebook.com ی کڕی بە بڕی $٢٠٠٬٠٠٠ی ئەمریکی.

لە ئازاری ٢٠٠٥، ھاوبەشەکانی کۆمپانیای Accel بڕی ١٢٫٧$ میلیۆن دۆلاریان دا بە کۆمپانیای فەیسبووک، وە بەھەمان شێوە Jim Breyer بڕی ١$ میلیۆن دۆلاری دا بە کۆمپانیاکە. لە کانونی دووەمی ٢٠٠٩، ماڵپەڕی بەناوبانگی Compete.com ڕایانگەیاند کە فەیسبووک زۆرترین بەکارھێنەر و سەردانکەری چالاکی ھەبووە وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی. فەیسبووک لە حوزەیرانی ٢٠١٤ زیاتر لە ١٫٣ بلیۆن بەکارھێنەری چالاکی ھەبووە. فەیسبووک ساڵانە پێداچوونەوە بۆ یاساکانی دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بەھێزتری بکات.

تایبەتمەندیەکان[دەستکاری]

  • زۆرکردنی ھاوڕێ
  • نامە ناردن بۆ ھاوڕێ و ئەوانەی ھاوڕێشت نین
  • چاتکردن لەگەڵ ھاوڕێکانت
  • یاریکردن بەتەنیا و لەگەڵ ھاوڕێکانت
  • بڵاوکردنەوەی نووسین و ڤیدیۆ و وێنە و فایل و دۆکۆمێنتەکان
  • نووسینی ڕاو بۆچوون لەسەر بڵاوکراوەکانی خەڵک
  • درووستکردنی پەڕەی تایبەت بە خۆت
  • دەسکاریکردنی وێنە و زانیاریەکانت
  • درووستکردنی گرووپ (کۆمەڵ)
  • درووستکردنی لیستێکی تایبەت بە خۆت

پشتیوانان و داھاتی فەیسبووک[دەستکاری]

١. بەڕێوەبەران و ھاوبەشانی فەیسبووک ئەمە بەڕێوەبەران و ھاوبەشانی فەیسبووکە کە ھەریەکەیان پشکیان ھەیە لە کۆمپانیاکە (ئاماری ساڵی ٢٠١٢):

  • Mark Zuckerberg: %28
  • Accel ھاوبەشانی کۆمپانیای: ١٠٪
  • Mail.Ru Group: 10%
  • Dustin Moskovitz: 6%
  • Eduardo Saverin: 5%
  • Sean Parker: 4%
  • Peter Thiel: 3%
  • Greylock Partners: لەنێوان ١ بۆ ٢٪*
  • Meritech Capital Partners: لەنێوان ١ بۆ %٢
  • Microsoft: 1.3%
  • Li Ka-shing: 0.8%
  • Interpublic Group: کەمتر لە ٠٫٥٪

٢. داھات زۆرترین داھاتی فەیسبووک لەڕێگای ڕێکلام و سپۆنسەرەکانەوەیە

  • ٢٠٠٦

داھات: ٥٢$ - گەشەکردن: ---

  • ٢٠٠٧

داھات: ١٥٠$ - گەشەکردن: %١٨٨ increase

  • ٢٠٠٨

داھات: ٢٨٠$ - گەشەکردن: %٨٧

  • ٢٠٠٩

داھات: ٧٧٥$ - گەشەکردن: %١٧٧ increase

  • ٢٠١٠

داھات: ٢، ٠٠٠$ - گەشەکردن: %١٥٨

  • ٢٠١١

داھات: ٣، ٧١١$ - گەشەکردن: %٨٦

  • ٢٠١٢

داھات: ٥، ٠٨٩$ - گەشەکردن: %٣٧

  • ٢٠١٣

داھات: ٧، ٨٧٢$ - گەشەکردن: %٥٥

بارەگای سەرەکی[دەستکاری]

Menlo park , California

فەیسبووک ئێستا بارەگای سەرەکی لە ئەمەریکایە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا (مینلۆ پاڕک)

سەردانکەرەکانی فەیسبووک[دەستکاری]

ئەو شوێنانەی زۆرترین جار سەردانی فەیسبووک دەکەن

بەپێی چەند ئامارێک فەیسبووک زیاتر لە ١٣٠ میلیۆن سەردانکەری ھەبووە لە ئازاری ٢٠١٠. ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین جار سەردانی فەیسبووک دەکەن بریتین لە: کەنەدا، بەریتانیا، ئەمریکا ژاپۆن،

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Griffin, Andrew (28 October 2021). "Facebook changes name to 'Meta' as it focuses on metaverse and tries to move on from controversies". The Independent. London. Retrieved 28 October 2021.
  2. ^ "Facebook changes its name to Meta in major rebrand". BBC News. London. 28 October 2021. Retrieved 28 October 2021.
  3. ^ Paul, Kari (28 October 2021). "Facebook announces name change to Meta in rebranding effort". The Guardian. London. Retrieved 28 October 2021.