باخان (گۆرانیبێژ)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
باخان | |
|---|---|
| زانیارییەکان | |
| لەدایکبووی | ٢١ی تەممووزی ١٩٨٩ سلێمانی، باشووری کوردستان |
| پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
باخان سەلاح مەجید (٢١ی تەممووزی ١٩٨٩ لە سلێمانی - )، گۆرانیبێژێکی کوردە.
ژیان
[دەستکاری]باخان سەلاح مەجید لە گەڕەکی تووی مەلیکی شاری سلێمانی لە خێزانێکی ھونەری ھاتووەتە دونیاوە. خێزانەکەیان لەچوار کچ و یەک کوڕ پێک ھاتوون کە باخان بچووکترینیانە. لە ساڵی (١٩٩٧) لەگەڵ خێزانەکەیان ڕوو دەکەنە وڵاتی ھۆلەندا ھەتا ئێستاش ھەر لەوێ نیشتەجێن. جگە لەخۆیی و باوکی کە دەکاتە ھونەرمەند صلاح مجید، چەندین ھونەرمەند و شاعیر و نووسەریان لەبنەماڵەکەیاندا ھەڵکەوتووە وەکو شاعیران: شاعیری گەورەی کورد کامەران موکری و ئەخۆل. وێنەکێشی جیھانی لالە عەبدە و ئاکۆ نوری احمد. گۆرانی بێژ و مۆسیق ژەن فەرھەند غریب، پشکۆ مستەفا، ھەڵۆ قادر، کڵپە مستەفا و چەندین ھوندەرمەندی تر لە بواری جیاوازدا.
ھەروەھا لە بنەمەڵەکەیەکی کورد پەروەردا گەورە بووە و چەندین پێشمەرگەی قارەمانی تێدا ھەل کەوتوە. نوری احمد طە کە باپیری باخان دەکات یەکێک بووە لە ڕێکخەری پارتی دیموکراتی کوردستان کە کاتیک لەگەڵ بارزانی و ئیبراھیم احمد و مام جلال تاڵەبانی. ھەر ئەو بووە کا ناوی پێشمەرگەی دابەستووە لە سەرەتای خزمەت کردنی بە کوردستان.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]یەکەمین ئەلبومی بەناوی ڤالانتاین بڵاوبووەتەوە لە ساڵی ٢٠٠٧ و لەلایەن ھەڵکەوت زاھیر مێلۆدی بۆ داندراوە.