بەیتۆجان
بەیتۆجان | |
---|---|
![]() | |
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | بەیتوڵڵا گونەری |
لەدایکبووی | ١٩٥٥ فارقین |
بەیتوڵڵا گونەری ناسراو بە بەیتۆجان (١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥ لە فارقین -) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانە. بەیتۆجان بە زمانی کوردی و شێوەزاری کورمانجیی باکووری گۆرانی دەخوێنێتەوە. چەند گۆرانییەکی بەیتۆجان وەکوو ئاگر کەتیە دڵی من، و یان مرن یان دیاربەکر لە ناو گەلی کورد و تەنانەت گەلانی دیکە زۆر بەناوبانگە و لەلایەن گۆرانیبێژەکانی دیکەش خوێندراوەتەوە.[١]
ژیان[دەستکاری]
بەیتۆجان لە ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٥ لە ناوچەی فارقین سەر بە پارێزگای دیاربەکر لە دایک بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٩١ ھەتا ئێستاکە لە وڵاتی سوێددا دەژێت.[١] بەیتۆجان لە ساڵی ٢٠١٤دا بە دوای ٢٣ ساڵ توانیو بگەڕێتەوە بۆ باکووری کوردستان و سەردانی شاری ئامەد بکات. بەیتۆجان لە فڕۆکەخانەی ئامەد لەلایەن فەرحە داغ خوێشکە گەورەکەی، موحەررەم جەبە بەرپرسی مەزرینگەی چاند و گەشتیاریی شارەوانیی گەورەشاری ئامەد، و ھونەرمەند فارقین پێشوازی لێ کرا.[٢]
لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھەواڵێک ڕاگەیەندرا کە ڕەوشی تەندروستیی بەیتۆجان خراپە و بەپێی ئەو ھەواڵە بەیتۆجان تۆشی شێرپەنجە بووە و لە نەخۆشخانەیەک لە شاری ستۆکھۆڵم لە وڵاتی سوێددا لە ژێری چاودێریدایە.[١]
ئەلبومەکان[دەستکاری]
- تە نادن من، ٢٠٠١.
- بیست و یەکێ ئادارێ، ٢٠٠١.
- ئەتونا دڵێ من، ٢٠١١.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئ ا ب ڕووداو: ڕەوشا تەندروستییا ھونەرمەند بەیتۆجان خەرابە (کورمانجیی باکووری)، نووسراو لە ۱٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠؛ سەردان لە ۱٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ ئاژانسی ھەواڵی دیجلە: ھونەرمەندی کورد بەیتۆجان بەدوای ٢٣ ساڵ گەڕایەوە بۆ ئامەد (ئینگلیزی)، نووسراو لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٤؛ ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ۱٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.