عوسمان ھەورامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عوسمان ھەورامی
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونعوسمان کێمنەیی
لەدایکبووی١٩٣٦
پاوە، پارێزگای کرماشان

عوسمان کێمنەیی یان عوسمان گەچێنەیی ناسراو بە عوسمان ھەورامی (لەدایکبووی ١٩٣٦ لە پاوە - )، سیاچەمانەبێژی کوردە کە بە شێوەزاری ھەورامی سیاچەمانە دەڵێت.

عوسمان ھەورامی ھەر لەمنداڵییەوە حەزی بە گۆرانی وتن ھەبووە، بەڵام لەساڵی ١٩٦٤ بە دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم گۆرانی خۆی لە ڕادیۆی کرماشان ناوبانگی دەرکردووەتەوە. عوسمان ھەورامی لە مەریوان، سنە، سەقز، کەرکووک و ھەڵەبجە کۆنسێرتی ھەبووە. دەگوترێت ١٧٠٠ سیاچەمانەی ھەیە بەڵام بەشێکیان نەماون. عوسمان ھەورامی وەکوو یەکێک لە سیاچەمانەبێژە ھەرە ناسراو دادەنرێت.[١]

ئەو لەساڵانی ھەشتاکانەوە واز لە گۆرانیوتن ھێناوە و لە ئێستادا لە مەریوان نیشتەجێیە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "پەیکەری عوسمان ھەورامی لە شاری سنە دانرا". رووداو. 15/2/2018. Archived from the original on 4ی Mayی 2019. Retrieved 4ی Mayی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  2. ^ ئاژانسی ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): ڕێزگرتن لە مامۆستای سیاچەمانەی کوردستان لە مەریوان بەڕێوەچوو (بە فارسی)، نووسراو لە ٩ی ئایاری ٢٠١٢؛ سەردان لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.