قادر ئەلیاسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قادر ئەلیاسی
لەدایکبووی١٩٦١
ئەلیاس بەرعەلی (قەرەحەسەن)، سەرپێڵ زھاو، پارێزگای کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، پێشمەرگە، نووسەر
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٩ ھەتا ئێستا

قادر ئەلیاسی (١٩٦١ لە ئەلیاس بەرعەلی (قەرەحەسەن) لە نزیکی سەرپێڵ زھاو -)، ھونەرمەند گۆرانیچڕ خەڵکی مەڵبەندی سەرپێڵ زھاو لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشانە.

ژیان[دەستکاری]

قادر ئەلیاسی لە ساڵی ١٩٦١ی زایینی لە ئاواییەکی سەر بە ناوچەی زەھاو، بە ناوی ئەلیاس بەرعەلی (قەرەسەنی قەرەحەسەن) لە دایک بوو. بەھۆی نەبوونی قوتابخانە لە گوندەکەیاندا نەیتوانیوە لە کاتی خۆیدا بخوێنێ. لەبەر ئەمە لە تەمەنی ١٠ تا ١٢ ساڵانیدا دەستی کردووە بە خوێندنەوە و لە ٢ ساڵ توانیویەتی ٥ ساڵی سەرەتایی تەواو بکات. دەورانی سێ ساڵی ناوەندیشی لە قوتابخانەی ناوەندی سەعدی لە میرئەحمەدی شاری سەرپێڵ زەھاو و ساڵەکانی یەکە و دووھەمی دواناوەندی لە قوتابخانەی حەکیم نیزامی ھەمان شاردا بە سەرکەوتنەوە تەواو کرد. ناوی خۆی نووسیبوو بۆ ساڵی سێھەمی دواناوەندی کە شەڕی نێوان ئێراق و ئێران و ھاوکات بەوە ھەڵمەتی ئێران لەسەر ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش دەستی پێ کرد و قادر ئەلیاسیش چوو لە نێوی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

قادر ئەلیاسی تاکوو پلەی ئەندامەتی کۆمیتە شارستان لەو حیزبەدا پێش چوو. ئەلیاسی دەستێکی زۆر گرینگ و بنەڕەتی لە دانان و پێکھێنانی ھێزی داڵەھۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا ھەبووە. لە ساڵی ١٩٨٨، لەگەڵ رەعدە پاڵانی ھاوسەرگیریی کردووە و ئێستا دوو منداڵی بە ناوەکانی تۆڵە و تەوار ھەیە. قادر ئەلیاسی ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ رەعدە پاڵانی و یەکێک لە براکانی چوونە وڵاتی نوروێژ و لەوێ مانەوە.

گۆرانیبێژی[دەستکاری]

قادر ئەلیاسی یەکم کەڕەت لە شەڕی کوردستان دەستی کرد بە گۆرانیچڕین بۆ پێشمەرگەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و بە دوای ماوەیەک ناوبانگی دەر کرد. بەڵام لە ئەلیاسی تاکوو ئێستا تەنیا کاستێک و دوو سی دی تۆمار کراوە و زۆربەی بەرھەمەکانی بڵاو نەکراونەتەوە.

نووسین[دەستکاری]

ھەرچەندا قادر ئەلیاسی زۆرتر وەک ھونەرمەندی دەنگبێژ ناوبانگی دەرکردووە بەڵام دەست بە کاری نووسینی ئەدەبی و وەرگێڕانیش ھەیە.

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

قادر ئەلیاسی چەند ساڵێکە لە تەلەفزیۆنی تیشک تی ڤی دا کە کەناڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، بەرنامەی ھونەری بە ناوی زەریان بەڕێوە دەبا.

ژێدەر[دەستکاری]