حەمە جەزا
Jump to navigation
Jump to search
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
محەمەد جەزا | |
---|---|
لەدایکبوون | محەمەد جەزا ١٩٤٩ سلێمانی |
مەرگ | ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ سلێمانی |
شوێنی گۆڕ | گردی سەیوان، سلێمانی |
پیشە | گۆرانیبێژ، پێشمەرگە |
حەمە جەزا گۆرانیبێژی کوردە، لە ساڵی ١٩٤٩ دا لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێکەوە ناوە و خاوەنی ٦ منداڵە (٢ کوڕ و ٤ کچ). حەمە جەزا لە ساڵی ١٩٦٩ دا پەیوەندی کردوە بە شۆڕشی ڕزگاری خوازی کوردەوە. چەندین ساڵی تەمەنی ژیانی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەر بردوە. پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا روویان کردۆتە ئەورووپا و لە وڵاتی دانمارک نیشتەجێبوون. پاش راپەڕینی بەھاری کوردستانی عێراق ڕووی کردۆتەوە کوردستان لە سلێمانی درێژەی بە ژیانی داوە.
حەمە جەزا خاوەنی چەندین سروودی نیشتمانی و ئاوازی کوردییە. لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا و لە کاتژمێر ١:٥٠ خولەکی ١/١٠/٢٠١٠ بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردوە. ھەمان رۆژ لە گردی سەیوان لە سلێمانی تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |