ئیکرام مامەدبەگی
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (نیسانی ٢٠٢٦) |
ئیکرام مامەدبەگی | |
|---|---|
![]() | |
| زانیارییەکان | |
| لەدایکبووی | ١٩٤٠ (١٣١٩ ک. ھ.) گوندی پاردە، شارستانی ئیلام |
| مردووی | ١٩٩٦ (١٣٧٥ ک. ھ.) گوندی پاردە، شارستانی ئیلام |
ئیکرام مامەدبەگی (بە فارسی: اکرام محمدبیگی)، (١٩٤٠ لە پاردە، ئیلام - ١٩٩٦ لە پاردە) مامۆستای ئاوازی کوردیی ھۆرە، خەڵکی ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.[١]
ژیان
[دەستکاری]ئیکرام مامەدبەگی لە ساڵی ١٩٤٠ (١٣١٩ی کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی پاردەی حاجی بەختیار لە مەڵبەندی ئەرکەوازی سەربە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. ئەو بە ھۆی دەنگی خۆش و بیری بەھێز و ئیجرای تەکنیکەکانی چڕینی ئاوازی ھۆرە ناسراوە و کارەکانی پڕ لە وردەکاری و خاڵەکانی تەکنیکییە.[١]
ئیکرام مامەدبەگی لە ساڵی ١٩٩٦ (١٣٧٥ی کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی پاردە کۆچی دوایی کرد و ھەر لەو گوندەدا لە تەنیشتی مەزارگەی حاجی بەختیار لە گۆرستانی پاردە بە خاک سپێردرا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 کوردپرێس: یاری ئاشنا: شرۆڤەیەک لە جێگەی ھونەریی خوالێخۆشبوو «ئیکرام مامەدبەگی» (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
کتێبناسی
[دەستکاری]- ئەرسەڵانی، عەلیمحەممەد، ھۆرە ئیلامییەکان (بە فارسی)، ئیلام: زانا، ٢٠١٨.
