سانع ژاڵە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سانع ژاڵە
لەدایکبوون٢٢ی ئایاری ١٩٨٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پاوە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٤ی شوباتی ٢٠١١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٢٥ ساڵ ژیاوە)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕکرماشان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەبەرگریکەری مافی مرۆڤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سانع ژالە خوێندکاری کورد لە زانکۆی هونەر و نمایشەکانی زانکۆ و هونەری تاران، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٣ هەتاوی بوو کە لە ئاکامی خۆ پیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی هونەری تاران لە ڕۆژی ٢٥ ڕێبەندان بە گولە کوژرا. چۆنیەتیی گیانلەدەستدانی لە زمانی هاوڕێیانی و سەرچاوە هەواڵنێرییەکان سەربە نارازی، سانعیان یەکێک لە خۆپیشاندەران ناساندووە کە لە لایان هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە. ماڵپەڕەی «کلمە» ناوبراوی وەک ئەندامێکی ستادی هەڵبژاردنی میرحوسێن مووسەوی ناساندەوە. هەروەها ماڵپەڕی «سحام نیوز» وێنەیەکی بڵاو کردووە کە تێیدا شەهید سانع لەگەڵ ئایەتوڵڵا مونتەزری دەبینرێت. سانع چەند مەقالەی بۆ مەجەلەی «ئازما» کە لایەنگری بزووتنەوەی سەوز بووە نووسیوە.

ھەر وەھا سانع لە کورتە فیلمێکی نارەزایتی سەبارەت بە ھەڵ و مەرجی کۆمەڵگا بە ناوی " آجری در دیوار" (خشتێک لە نێو دیوار) رۆڵی گێرابوو کە لە لایان رژێمی ئسلامی ئێرانوە دەستی بە سەر داگێرابۆ ئێزنی بڵاو کردنەوەی پێ نەدرا بوو. ھەواڵنێریە حکومەتیەکان شەھید سانعیان وەک بەسیجی ناساند کە لە سەر دەمانی خۆپیشاندانی ٢٥ رێبەندان لە تاران لە لایان ریکخراوی موجاھێدینی خەلق کوژراوە. ھەواڵنێری" فارسیش" دەستی داێە بڵاو کردنەوەی وێنەیک لەوا دەنوێنی کارتی ئەندامیەتی شەھید سانع لە ناو ھێزەکانی بسیج دا بووە. ھەندێک لە ھاورێیانی شەھید سانع لەوانە: ھاتف سولتانی لە دەست بە سەر گراوەکانی گەرتووخانەی "کەھریزەک "بووە و پیوەندی شەھید سانع بە بەسیج بون رەد دەکاتەوە ناوبراوی وەک لایەنگەری بزوتنەوەی سەوز ناساند. ماڵپەری "ردە سبز" لە سەر ئەو بروایە کە بنماڵەی شەھید سانع لە ژێر فشاری رژیمی ئێسلامی ئێران دان ھەتا ئەو وەک لاینگەرێکی رژیمی ئسلامی بناسینن. ھەلبەت ھەندیک لە ماڵپەرکانیش ئەندامیتی شەھید سانعیان لە بسیج رەد نەکردوتەوە و وێرای ئەوەیش لە سەر ئەو بڕوایەن کە شەھید سانع لاینگەری بزوتنەوەی سەوز بووە بۆ لاینگەری ئەوان بەشداری خۆپێشاندانی ٢٥ رێنەندانی کەردووە. ھەواڵنێری "فارس" وتووێژیکی لەگەڵ باوک و کورە پووری شەھید سانع بڵاو کردوتەوە، کە لە لایان باوکی سانعوە نوسیویەتی کورەکەی حافزی قرئان بووەو تەواوی تەمەنی لە رێگای خودا دا کاری کەردووە، بەڵام ھێندێک خوا نەناس نەیانھێشت سەمەری ژیانی بەبێنی، ھەر وەھا لە زمانی کورە پوری سانعوە نوسیویەتی ئاژاوە گێرەکان دەیان ھەوێ لاوانی پاکی وەکو سانع کە حافزی قورئان بووە بەروە نەمان بەبن لە ماڵیک دا کە رەنجبەران بەرپرسی رێکخراوەکانی ناوەندی نوێنەرایتی رەھبەری لە زانکۆکان وێنەی شەھید سانع لەگەڵ ئایت اللە مونتەزری، دوروست کراوە دور لە راستی راگەیاندووە، حسینی شەریعت مەداری لە وتووێژیک دا لەگەڵ تەلەوزیونی حکومەتی، شەھید سانعی مخبرو جاسوسی حکومت لە کاتی چاوپیکەوتن لەگەڵ مونتزی دا رایگەیاندووە.

رێ و رەسمی بە خاک ئەسپەردە کردنی سانع ژاڵە رۆژی ٢٧ی رێنەندان بە بەشداری رەژێەکی خەڵک لە زانکۆی ھونەری تاران، بە رێوە چوو، کە ئەم رێو رەسمە بو بە ھۆی تێک ھەلچونی نێوان ھێزەکانی لاینگەری حکومەت و ھیزەکانی دژ بە حکومەت. مالپەری "کلمە" ھەوڵی دا لە بەر بەیانی روژی ٢٧ رێبەندان دا زانکۆی ھونەری تاران کەوتە ژێر پۆستاڵی ھێزە نیزامێەکانی لایانگەری حکومەت و ژومارەیک لە خویندەکاران کەوتنە بەر ھێرش و ھێندیکیش دەس بە سەر کران. ھەر وەھا لە زمان "سجاد رەزای" دەبیری کۆمەڵەی ئێسلامی زانکۆ نوسی کە خوێندەکاران ئیزنی بەشداری لە رێ و رەسمی ئەسپەردە کردنی سانعیان نبووە.

لە رۆژی بە خاک ئەسپەردە کردنی ژالە، برای سانع "قانع ژالە" لە وتو وێژیک دا لەگەڵ کەناڵی ئامریکا رایگەیاند کە سانع بەسیجی نەبووەو بنەمالەکەیان لەلایان حکومەتەوە لە ژێر گۆشار دان. لە درێژەی وتووێژەکەدا قانع ژالە وتی: سانع لایەنگرانی ئایت و اللە مونتەزرێو بزوتنەوەی سەوزو و ھەر وەھا بەھمەنی قوبادی بۆ ئەو کارتی بەسیجە کە بە ناوی شەھید سانع بڵاو کراوە دور لە راستیە. ھەر وەھا لەم وتو وێژەدا وتی: بە داخەوە پەیکەری سانع نادەنەوە بە ئێمە، بنمالەی ئێمە لە رێ و رەسمی بە خاک ئەسپەردە کردنی دا کە لە لایان دوژمنانی سانع وە گێراوە بەشداری ناکەن. دەوای ئەم وتو وێژە قانع ژالە لە لایان بە کرێ گێراوانی وزارەتی ئێتلاعاتەوە دەست بە سەرو پاشان راگوێزی گرتوخانە کراوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]