حەسەن دەرزی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
حەسەن دەرزی (لەدایکبووی ١٩٥٧ لە بۆکان، ئێران) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانیوتن و فێربوونی موسیقای بووە. گوێی بە دەنگی حەسەن زیرەک و فۆلکلۆری پڕ لە حەز و تاسە و خۆشەویستی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی بۆکان کراوەتەوە.
برای گەورەی، محەممەد، کە خاوەنی دەنگێکی بە سۆز بوو، کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لەسەر دانا و ھاندەر و سەرچاوەی حەز و خۆشەویستی بووە بۆ دنیای گۆرانی. دەکرێ بوترێ ئەو ھەوەڵین مامۆستای بووە کە خۆی درێژەی بەم ڕێبازە نەداوە.
ژەنینی ئامێری کەمان، لای ئەمیر مینایی و ڕەشید فەیز نیژاد فێر بووە. لە ١٩٧٦ەوە بۆ ماوەی بیست ساڵ مامۆستای قوتابخانە بووە. لە ١٩٨٦ تا ١٩٩١ چوار بەرھەمی ھونەریی پێشکەش کردووە. ساڵی ١٩٩١ بەھۆی دەستبەسەری و نەبوونی ئازادی لەلایەن ڕژێمی ئێران دەرفەتی گۆرانیی لێ ستێندرا و لە کاری مامۆستاییش لابردرا و ئێستا دوور لە نیشتیمان لە بریتانیا دەژی. سەرجەمی ئاڵبۆمەکانی تا ٢٠٠٧، پێنج دانەن.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی موکریان
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی مۆسیقای کوردی
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئێران
- دەروازەی کوردستان
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم ئێران وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |