مەریوان سەفادین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەریوان سەفادین

لەدایکبوون١٩٧٢ (تەمەن ٥١–٥٢)
نیشتەجێیسوید
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٩٣–ئێستا
مناڵ(ەکان)٢

مەریوان سەفادین (لەدایکبووی ١٩٧٢ لە ھەڵەبجە، عێراق) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی ھەڵەبجەیە، کە بە ھەردوو زاری کوردیی ناوەندی و کوردیی باشووری گۆرانیی وتووە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

مەریوان سەفادین لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی عەبابەیلێ لە شاری ھەڵەبجە لەدایک بووە و ھەتا ساڵی ١٩٨٨ و کاتی کیمیابارانەکەی ھەڵەبجە لەوێ ژیاوە؛ بە وتەی خۆی، برینداری کیمیابارانەکەشە، و بەھۆی کیمیابارانەکەوە ھەڵەبجەی بەرەو سلێمانی بەجێ ھێشتووە.[١] ھەر بەھۆی کیمیابارانەکەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات. لە ساڵی ١٩٩٦ کوردستانی بەرەو ئەورووپا بەجێ ھێشت بەجۆرێک ٢ ساڵ لە ئەڵمانیا و ١٠ ساڵ لە ئایسلەند ژیاوە. پاشان چووەتە سوید و زیاتر لە ١٠ ساڵە لەوێ دەژیت.[٢]

پیشە[دەستکاری]

مەریوان لە ساڵی ١٩٩٣ لەڕێگەی بەھجەت یەحیاوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ھەر لەو ساڵە یەکەم گۆرانیی خۆی بەناوی ھەی باوە باوە لە بەرنامەی کەشکۆڵ لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاو کردووەتەوە. تا ١٩٩٦ شەش بەرھەمی بەشێوەی تاک تۆمار کردووە. ھەروەھا مەریوان یەکێک بووە لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد،[١] کە چەندین کۆنسێرتی لەگەڵ تیپەکە لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی کردووە. مەریوان تەنیا دوو ئەلبومی بەناوەکانی دیە لە ٢٠٠٢ و جێژوان لە ٢٠٠٦ بڵاو کردووتەوە. ئەمە جگە لەوەی کە چەندین گۆرانییشی بە شێوەی تاک بڵاو کردووەتەوە. لە چەندین ئاھەنگ و بۆنە لەدەرەوەی کوردستان کۆنسێرتی کردووە.[٢] مەریوان دوو-سێ گۆرانیی ھەورامیشی وتووەتەوە کە شیعرەکان ھی مەولەوی بوون.[٣] لە ساڵی ٢٠١٤ و بەرەبەری شەڕی پێشمەرگە و داعش مەقامێکی بۆ پێشمەرگە و کوردستان وت و بڵاو کردەوە، و لە ٢٠١٧ گۆرانییەکی بە زاری کەڵھوڕی بەناوی بەو بەو بڵاو کردەوە.[٤] لە ٢٠٢٠ کەمال محەممەد لەگەڵ مەریوان ڤدیۆکلیپێکیان بەناوی ئافەرین بڵاو کردەوە.[٥]

دیسکۆگرافی[دەستکاری]

ئەلبوومەکان[دەستکاری]

دیە (٢٠٠٢)
ژمارەناوھۆنراوەکانئاوازدانەرمۆسیقاماوە
١.«ھەر ئەڕۆم» (غوربەت)ئەحمەد محەممەدلوڕیتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
کارزان مەحموود
٤:٣٩
٢.«سەوزە»   ٧:٠٤
٣.«نازیلێ»عەتا قەرەداغی
فۆلکلۆر
فۆلکلۆرتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٤:١٤
٤.«نەم ئەزانی» (تەنیایی)ئەحمەد محەممەدنەوژین محەممەدسامان تەھا٧:١٢
٥.«گەڵا گەڵا»ئیسماعیل خوڕماڵیکەلھوڕیسامان تەھا٥:١٥
٦.«چاوانی تۆ»ئیبراھیم نەجمەدین  ٥:١٣
٧.«دیە»نەوژین محەممەدنەوژین محەممەدئارا ئەحمەد
توانا فەرەج
٤:٢٣
ماوەی گشتی:٣٨:٠٠
جێژوان (٢٠٠٦)
ژمارەناوھۆنراوەکانئاوازدانەرمۆسیقاماوە
١.«جێژوان»   ٥:٥٢
٢.«شیرینە و شیرین»ئەحمەد محەممەد توانا فەرەج٧:٠٢
٣.«ئای لە من»بەختیار ساڵح توانا فەرەج٤:٣٢
٤.«یارانی ھاودەم»خەییامئیبراھیم نەجمەدینتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٤:٠٥
٥.«تەمتومان» (سەرمای عەشق)ئەحمەد محەممەد
ئیسماعیل محەممەد
کەلھوڕیتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٧:١٦
٦.«ھۆ گوڵێ»ئەحمەد محەممەدمەریوان سەفادینتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٤:٤٤
٧.«ئەوا ئەڕۆم» (بەستەی غوربەت، ھەوری قەدەر)ئەحمەد محەممەدکەلھوڕیتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٦:٠٣
٨.«ھەی داد ھەی دڵەی ھاوار»ئەحمەد محەممەدمەریوان سەفادینتوانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
٥:١٥
٩.«ئەمان لەیل»ئیسماعیل محەممەد
فۆلکلۆر
فۆلکلۆرئارا ئەحمەد
توانا فەرەج
٥:٣١
ماوەی گشتی:٥٠:٢٠

تاکە گۆرانییەکان[دەستکاری]

  • ئامۆزا گیان (کۆنسێرت)
  • بۆ کوردستان (مەقام، ٢٠١٤)
  • چەشنی دەریا (کۆنسێرت)

کلیپەکان[دەستکاری]

کلیپەکان
ناونیشان شیعر ئاواز مۆسیقا ساڵ تێبینی سەرچاوەکان
ھەی باوە باوە مەولەوی فۆلکلۆر ١٩٩٣ یەکەم گۆرانی
باوان فۆلکلۆر فۆلکلۆر
دیە نەوژین محەممەد نەوژین محەممەد ئارا ئەحمەد
توانا فەرەج
١٩٩٤
کەلیان مەولەوی فۆلکلۆر ١٩٩٤
یارانی ھاودەم خەییام ئیبراھیم نەجمەدین توانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
١٩٩٤
ئای لە من بەختیار ساڵح فۆلکلۆر توانا فەرەج
لە کۆڵانی تەنگ فۆلکلۆر فۆلکلۆر گرووپی مۆسیقیی کوردسات
گوڵەکەم ڕێبوار ئالانی مەریوان سەفادین كارزان مە‌حموود ٢٠١٣
پەشیمانی گەشبیر ئەحمەد کەلھوڕی كارزان مە‌حموود ٢٠١٥
ھەناسە ڕێبوار ئالانی مەریوان سەفادین كارزان مە‌حموود ٢٠١٦ لەگەڵ ئاریان کەریم
بەو بەو فۆلکلۆر کەلھوڕی کارزان مەحموود ٢٠١٧
گەڵا ئیسماعیل خوڕماڵی مەریوان سەفادین ٢٠١٨ دووبارەکراو [٦][٧]
کانیی عاشقان فۆلکلۆر مەریوان سەفادین شادمیھر نامۆ ٢٠١٨ لەگەڵ ئاریان کەریم [٨][٩][١٠]
بۆم دەمردی ھێمن ھەژار شادمیھر نامۆ ٢٠١٩ [١١][١٢]
ئافەرین ھێمن ھەژار شادمیھر نامۆ ٢٠٢٠ لەگەڵ کەمال محەممەد، (مەریوان وەک میوان) [١][٥]
شەو ئیبراھیم نەجمەدین مەریوان سەفادین ٢٠٢١ دووبارەکراو
گەر بێیتەوە مازیار فایەق
سەروەت تۆفیق
شادمیھر نامۆ ٢٠٢١
ھەنگاو محەممەد پاکژ مەریوان سەفادین ٢٠٢٢ [١٣]

ئاوازدانان[دەستکاری]

مەریوان لە ٢٠١٩ ئاوازێکی بۆ گۆرانییەکی گۆرانیبێژ یەریڤان ھەڵەبجەیی بەناوی یاران داناوە.[١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب ڤیدیۆ.. کەمال محەممەد و مەریوان سەفادین دوێتێک بڵاو دەکەنەوە(کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢ (لە ڕێکەوتی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  2. ^ ئ ا پۆستێکی فەرمیی مەریوان سەفادین لەبارەی ژیانی خۆی و پیشەکەی لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبووک.
  3. ^ حەمە شوان (لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١). مەریوان سەفادین : لەڕێگەی هونەرەوە دەمەوێ خزمەت بکەم نەک خۆ دەرخستن(کوردی). چرا.تیڤی. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  4. ^ مەحموود ئیسماعیل؛ شاخەوان شێخانی (لە ڕێکەوتی ٢ی تەممووزی ٢٠١٧). نوێترین گۆرانی مەریوان سەفادین بڵاو كرایەوە(کوردی). وشە.نێت. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  5. ^ ئ ا بەرهەمێکی نوێی کەمال محەمەد و مەریوان سەفادین(کوردی). knwe.org (لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
  6. ^ محەممەد میران (لە ڕێکەوتی ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨). مەریوان سەفادین گۆرانی "گەڵا" دووبارە بڵاو دەکاتەوە(کوردی). وشە.نێت. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  7. ^ مەریوان سەفادین گۆرانی "گەڵا" بە ئاوازێکی نوێ بڵاودەکاتەوە(کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢ (لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئابی ٢٠١٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  8. ^ مەریوان سەفائەدین و ئاریان كەریم كانی‌ عاشقان کلیپ دەکەن(کوردی). خەڵک (لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠١٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  9. ^ عەبدولغەفار عەبدوڵڵا (لە ڕێکەوتی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). (مەریوان سەفادین و ئاریان كەریم) "كانی ئاشقان"ـیان بڵاو كردەوە(کوردی). ھەولێر. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  10. ^ شاخەوان شێخانی؛ ڕێناس شابان (لە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠١٨). مەریوان سەفائەدین و ئاریان کەریم بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکەنەوە(کوردی). وشە.نێت. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  11. ^ مەریوان سەفادین ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە(کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢ (لە ڕێکەوتی ٣ی نیسانی ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  12. ^ محەممەد میران (لە ڕێکەوتی ٥ی نیسانی ٢٠١٩). مەریوان سەفادین نوێترین بەرھەمی بڵاو کردەوە(کوردی). وشە.نێت. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  13. ^ مەریوان سەفادین: کاری من پێویستی بە چەندین جار گوێگرتن هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵی بژیت(کوردی). ئێن ئاڕ تی ٢ (لە ڕێکەوتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢.
  14. ^ مەریوان سەفادین میلۆدییەكی تازە دادەنێت(کوردی). ھەولێر (لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی تەممووزی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]