ئۆپێرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆپێرا
لقیtheatre music، مۆسیقای کلاسیک، هونەری نمایشی، نووسینەوەی مۆسیقا، musical drama
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٦٠٠
بابەتی لاوەکیmusical theater
وڵاتی بنەڕەتئەورووپا
جێبەجێکارrépétiteur، vocal coach، گۆرانیبێژی ئۆپێرا
پێڕستlist of prominent operas


ئۆپێرا (بە ئیتالیایی: opera) بریتییە لە ھونەرێک کە ئاوێتەیەکە لە نمایش و ئاواز. واتە شانۆنامەیەک بە ئاوازی تایبەتەوە لە سەر تەختەشانۆدا وەکوو نمایش بەڕێوە دەچێ. دەنگی پیاوان لە ئۆپێرادا لە باسەوە تا دژەتێنۆر دەگۆڕدرێ و دەنگی ژنانیش لە کانتراڵتۆوە ھەتا سۆپرانۆ.

بەدیھاتنی ئۆپێرا[دەستکاری]

یەکەمین ئۆپێرای تۆمار کراو لە مێژوودا، لە ساڵی ١٦٠٠دا لە فلۆڕانسی ئیتالیادا بەڕێوە چوو، کە شێعرەکەی بەشێک بوو لە کۆمێدیای یەزدانیی دانتێ ئەلیگیێری. دواتر کلەودیۆ مۆنتەڤەردی مۆسیقازانی ئیتالیایی بە چاوگرتن لە ئۆپێراکەی فلۆڕانسەوە چەن ئۆپێرای جوانی نووسی و بوو بە یەکێک لە کەسایەتییە گرنگەکانی ئۆپێرا. زۆرێک لە ھێڵەکانی دیکەی مۆسیقا پێکەوە کۆ بوونەوە تا بتوانن ئۆپێرا دروست بکەن. لە بازێک لە نمایشە ئایینییەکانی سەدەکانی ناوەڕاستدا مۆسیقا و گۆرانی بوونیان ھەبوو، وەکوو ئەو مۆسیقایانەی کە لە سەر ئازارەکانی مەسیح دەنووسران، کڵێسە وەکوو بۆ زۆرێک لە ھونەرەکانی دیکەشی کردبوو، پشتیوانیی لە ئۆپێراش کرد. لە دوایین دەربارەکانی سەدەکانی ناوەڕاستدا کۆمەڵێک ڕەشیتەیتیڤ لەگەڵ مۆسیقادا دەبیسرا. زانایانی ڕێنیسانس گوتبوویان کە یۆنانییەکان بەشێک لە تراژێدییەکانیان لەگەڵ مۆسیقا و ئاوازدا دەخوێندەوە. ئانجێلۆ پۆلیزیانۆ لە ساڵی ١٤٧٢ لە دەرباری مانتوادا، مۆسیقا و درامای لە شانۆی "فاڤۆلا دی ئۆرفیۆ"دا تێکەڵ کرد. دەمامکبازی لە دەربارەکانی سەدەی زۆر باو بوو و ڕێگەیەکی دیکەی بۆ ئۆپێرا دەکردەوە. ڕەنگە دیلانی بالەی، دیکۆری گران و جل و بەرگی شکۆمەنی ئۆپێرای ھاوچەرخ لە دیلان، نمایش و کراسە جوانەکانی دەمامکبازییەکانی ڕێنیسانسەوە ھاتبێ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. The Oxford Illustrated History of Opera, ed. Roger Parker (1994)
  2. Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” World Library, Inc. , USA.