بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شمڵی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Trigonella foenum-graecum
لقیuseful plant، annual plant
بەکارھێنانmedicinal plant، بەھارات
کورتەناوT. foenum-graecum
ناوی پۆلێنکردنTrigonella foenum-graecum
پلەی پۆلێنکردنجۆر
پۆلێنکردنی باوانTrigonella
بەرھەمfenugreek seed، fenugreek leaf، fenugreek oil
LiverTox likelihood scoreLiverTox toxicity likelihood category E
Hardiness of plant5
Taxon rangeپەکین، چین، ھەرێمی ئۆتۆنۆمیی تبت
Taxon author citationL.
بەستەری GRINhttps://npgsweb.ars-grin.gov/gringlobal/taxonomydetail.aspx?id=40421

شمڵی[١] بە ناوی زانستیی Trigonella foenum-graecum گیایەکی یەکساڵەیە کە گەڵای سەوز و گوڵی سپی یان زەرد دەگرێت.[٢] لقوپۆپ و گەڵای ئەم ڕوەکە بۆ خواردن و دەرمان کەڵکی لێ وەردەگیرێت. جگە لەوە دنکی شمڵیش بەکار دێت بۆ سازکردنی چێشت. ھەروەھا ڕۆنێکیشی لێ دروست دەبێت کە ئەویش بۆ ئەو مەبەستانەی باس کران کەڵکی ھەیە. شمڵی ئەگەرچی لە پزیشکیی کۆندا بەکارھاتووە بەڵام کارایییەکەی لە دەرمان دا مشتومڕی لەسەرە و بڕێک لە سوودەکانی پشتڕاست نەکراوەتەوە و بڕێک زەرەریشی دەتوانێت ببێت.[٣]

خواردن[دەستکاری]

گەڵا و لقوپۆپی گیاکە بە کاڵی دەخورێت. لە کوردەواردیدا بۆ بڕێک خواردن وەکوو دۆڵمە و سەوزی خۆرشت کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ڕۆنەکەی و دنکەکەیشی بەکاردێت لە دروستکردنی خۆراکدا.

دەرمان[دەستکاری]

ئەگەرچی لە دەرمان دا بەکارھاتووە،[٤] بڕێک لە سوودەکانی بە لێکۆڵینەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە. بۆ نموونە کاریگەریی لەسەر ھەوکردن بە تەواوی دیار نییە. دۆزی سەوەرەی زەرەری بۆ ژنی دووگیان ھەیە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ «شمڵی»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠٢٤.
  2. ^ «شمڵی»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠٢٤.
  3. ^ "Fenugreek Uses, Benefits & Dosage - Drugs.com Herbal Database". Drugs.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-06-28.
  4. ^ "شمڵی وك دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان". chawder.org. Retrieved 2024-06-28.
  5. ^ "Fenugreek Uses, Benefits & Dosage - Drugs.com Herbal Database". Drugs.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-06-28.