سیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی سیر

سیر (بە ئینگلیزی: Garlic) لەمێژە بە خۆراکێکی پزیشکی ناسراوە. سەردەمێک بۆ خۆپاراستن لە تاعون بەکارھاتووە. ھیپۆکرات (باوکی زانستی پزیشکی) ھەڵمی سیری بەکارھێناوە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی ملی منداڵدان. لە جەنگی جیھانی دووەمدا، سیر لەسەر برین دانراوە کە وەکوو دەرمانی دژەژی (دژەمیکرۆب) سوودی لێ وەرگیراوە کە لەو کاتەدا دەرمانی دژەژی زۆر بە زەحمەت دەست دەکەوت. لە لێکۆڵینەوەکاندا ھاتووە کە سیر توانای کپکردنی گرێ شێرپەنجەییەکانی ھەیە، ھەروەھا دژەئۆکسانێکی بەھێزیشە کە سوود بە کۆئەندامی دڵ و سووڕان دەگەیەنێت. ھەروەھا سیر ڕێگا دەگرێت لە کۆبوونەوەی خوێنی مەییو لەناو بۆریە خوێنیەکاندا و ئاستی کۆلیستیرۆلی خراپ (LDL) دادەبزێنێت، واتە دەتپارێزێت لە نەخۆشی دڵ. ھەر دانەیەک سیر تەنھا 4 کالۆری وزەی تێدایە. بۆچی سیر ئەم بۆنەی ھەیە؟ کە خانەکانی سیر دەکرێنەوە بە چەقۆ یان بە ھاڕین، ئەنزیمی ئەلینێز Allinaise دردەدەنە دەورووپشت. ئەم ئەنزیمە مۆلیکیولی ئەلیسین Allicin پەیدادەکات کە مادەی گۆگردی(سولفەر Sulfur) تێدایە کە ئەم بۆنە تایبەتەی سیر دەدات. پاش خواردنی سیر، ئەم مۆلیکیولە گۆگردیانە ھەڵدەمژرێنە ناو خوێن و سییەکان، لەوێشەوە بۆنەکەی لەگەڵ ھەناسەدانەوەدا دێتە دەرەوە. زۆر جاریش بۆنی لەش بە گشتی دەبێتە بۆنی سیر، بە تایبەتی ئەگەر بڕێکی زیادی سیر بخورێت. بە ھەرحاڵ خواردنی بەقدونس (مەعدەنوس Parsley) بۆنی سیر کەم دەکاتەوە بۆ دەورووبەر

چارەسەر بە سیر[دەستکاری]

١- بۆ کەم کردنی ئازارەکانی گوێ بەکاردێت بە دانانی چەند قەترەیەکی شلەتێن لە زەیتی زەیتونی تێکەڵاو کراو لەگەڵ چەند پارچەیەکی سیر لە دوای کوڵاندنیان. ٢- بۆ چارەسەرکردنی تووشبوون بە کرمی شریتی مشەخۆر لە ناو کۆئەندامی ھەرسەوە بە ووردکردنەوەی بەشەکانی سیر و کوڵاندنیان لە ناو ئاو بۆ ماوەی (٢٠) خولەک ئینجا خواردنی گیراوەکە و پێش نان خواردنی بەیانیان (لە دوای خواردنەوەی ئەم گیراوەیە خۆراک قەدەغە دەکرێت تا کاتی نیوەڕوان). ئەم چارەسەرە دووبارە دەکرێت بۆ ماوەی (٣) ڕۆژ. ٣- بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی سیر لە دەمەوە پێویستە یەک سێوی ووردکراو لەگەڵ یەک کەوچکی چێشت خۆر لە ھەنگوین پاش (٣٠) خولەک لە خواردنی سیر بخورێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]