برنج
ڕواڵەت


برنج یان ڕز (بە ئینگلیزی: Rice) خۆراکی سەرەکیی زۆربەی ژەمەکانە لە سەرتاسەری جیھاندا. دانەوێڵەیەکی ھاوینییە و پێویستی بە ئاوی زۆر و بەرزی پلەی گەرما ھەیە.
مێژوو
[دەستکاری]زاناکان مێژووی دەرکەوتنی ڕواندنی برنج دەگەڕێننەوە وڵاتی چین لە دۆڵی ڕووباری یانگتیسی، کە ١٠٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا لەوێ بەرھەمھێنراوە، ئەمڕۆکە برنج لەسەرتاسەری جیھان بەرھەمدەھێنرێت.
پێکھاتەکەی
[دەستکاری]برنج سەرچاوەیەکی باشی نیشاستەیە (کاربۆھیدرات) کە لە لەشدا دەگۆڕدرێت بۆ شەکری گلوکۆز.[١]
ڕێژەی بەرھەمھێنانی برنج
[دەستکاری]تاکوو ساڵی ١٩٦٠ ساڵانە بڕی ٢٠٠ میلیۆن تۆن لەسەرتاسەری جھیاندا برنج بەرھەمھێنراوە. لە ساڵی ٢٠٠٤ دا گەیشتۆتە ٦٠٠ میلیۆن تۆن.[٢]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ↑ «بنکەی زانیین». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ all figures from UNCTAD ١٩٩٨–٢٠٠٢ and the International Rice Research Institute statistics (accessed September ٢٠٠٥) ١١ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە برنج تێدایە.