دەروازە:پارێزگای سلێمانی
پێشەکیپارێزگای سلێمانی یەکێکە لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق و ھەرێمی کوردستان، ناوەندی پارێزگای سلێمانی بریتییە لە شاری سلێمانی، ژمارەی سەرجەم دانیشتووانی ئەم پارێزگایە بە ٢،٢٥٠،٠٠٠ کەس مەزەندە کراوە. (تەواوی وتار...) شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانیکەلار شارێکە لە ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، ھەرێمی کوردستان، پێنجەم گەورەترین شاری ھەرێمە لەدوای زاخۆ، لەسەر کەناری ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی ٢٢٠ ھەزار کەسە (٢٠٢٥) بەپێی ئاماری نافەرمی. تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، ھەرچەندە لەسەرەتای سییەکانی سەدەی ناوەندی ناحیەی قەڵای شێروانە بووە. شاری کەلار، کە ناوەندی قەزای کەلارەو ئێستا بە ناوەندی ئیدارەی گەرمیان (پارێزگای نافەرمی گەرمیان) دەناسرێت، لە ماوەیەکی کورتدا گەشەکردنێکی زۆری بەخۆیەوە دیوە، بەتایبەت لەماوەی ساڵانی ١٩٧٧ ھەتا ١٩٨٧ کە بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی ساڵانەی دانیشتووانی تۆمارکردووە. (تەواوی وتار...) کەسایەتیەکانی پارێزگای سلێمانیکاک ئەحمەدی شێخ یان کاک ئەحمەدی سلێمانی (١٧٩٣–١٨٨٧) کوڕی شێخ مەعرووفی نۆدێلە زانایانی ئایینی و ناودارانی تەریقەتی قادرییە. کاک ئەحمەدی شێخ کۆمەڵێک نووسراوەی ئایینی بە زمانی فارسی لێ بە جێ ماوە کە بە مەکتووباتی کاک ئەحمەدی شێخ ناسراون و لەلایەن مەلا عەبدولکەریم مودەریسە و بە کوردی وەرگێڕدراون. کاک ئەحمەد لە ھاوچەرخانی مەولەوی کورد شاعێری بە ناوبانگی کوردە و لەگەڵ مەولەوی دا پەیوەندییەکی گەرمی ھەبوە. کاک ئەحمەد لەلایەن زانایان و گشتی خەڵکییەوە جێگەی ڕێز و حورمەت بوە، ئەم خاڵەمان لە ئەم شێعری شێخ ڕەزای تاڵەبانیەوە بۆ دەردەکەوێت: (تەواوی وتار...) جوگرافیای پارێزگای سلێمانیبەنداوی دووکان لە ساڵانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا و لە پارێزگای سلێمانیی کوردستاندا دروست کراوە، ئەم بەنداوە٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لەشاری کەرکووکەوە دوورە. (تەواوی وتار...) زانکۆ و پەیمانگاکانی پارێزگای سلێمانیزانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی (بە ئینگلیزی: The American University of Iraq – Sulaimani، کورت دەکرێتەوە بۆ "AUIS") زانکۆیەکی ئەھلیی قازانج نەویستە کە خوێندنێکی فراوانی ھونەرە لیبراڵیەکان لەسەر شێوازی ئەمریکی پێشکەش دەکات بۆ ھەموو خوێندکارە شایستەکان بێ گوێدانە ئینتیما و بنەچەیان. (تەواوی وتار...) ھاوینە ھەوارەکانی پارێزگای سلێمانیسەرچنار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، دەکەوێتە ڕۆژاوای شار. جاران بەھۆی لاوازی کەرەسەی ھاتوچۆوە و، کەمی دانیشتووانی شار، سەرچنار جیابوو لە بەشەکانی تری سلێمانی و دەزانرا لەکوێوە بۆ کوێ دەستپێک و کۆتایییەتی، ئەمڕۆکە سەرچنار تێکەڵ بووە و لەدەوریا چەندین گەڕەکی تر دروستبوون وەک: شەھیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، .. ھتد. (تەواوی وتار...) وێنەیەک لە پارێزگای سلێمانیەوەمێژووی پارێزگای سلێمانیمیرنشینی بابان (١٦٤٩-١٨٥٠) لە بنەڕەتدا بە ناوی (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە)ەوە دامەزراوە؛ کە میرنشینەکەی لە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) لە گوندی دارەشمانە دامەزراندووە لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتووەتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە. ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان. (تەواوی وتار...) پۆلەکاندیمۆگرافیای پارێزگای سلێمانیجاف (بەکوردی: جاف؛ هەروەها جەهف، جاف، جاف، کاف) گەورەترین هۆزی کوردە کە بە خێڵ ناسراوە، لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و عێراق دەژی. دڵیان لە نێوان سلێمانی تا سنەدایە. خێڵەکە زۆرینە پابەندن بە مەکتەبی شافیعی لەگەڵ زۆرێک لە شوێنکەوتوانی نەقشبەندی و قادرییە. لە ساڵی ١١١٤ لە لایەن زاهر بەگی جافەوە سەری هەڵدا، سەرکردە گرنگەکانی تر بریتی بوون لە محەمەد پاشا جاف، خاتوون ئادێلە، عوسمان پاشا جاف و مەحمود پاشا جاف، ماڵی باوباپیرانیان قەڵای شێروانە. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ساڵانی ١٧٠٠ ناوی پاشا کە نازناوێکی بەرزی پێبەخشیون. ئەوان گەورەترین عەشیرەتی کوردن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نزیکەی ٤ ملیۆن کەس و بە زمانی بابانی سۆرانی دەزانن. تا ساڵانی ١٨٦٠ حوکمڕانی میرنشینی ئەردەڵانیان کردووە. (تەواوی وتار...) پانۆڕامای ھەڵبژێردراوئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکان
پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان | ||||||||||||




