گۆرانیبێژی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گۆرانیبێژ ئەیمی لی لە ٢٠٠٩ لەکاتی گۆرانیبێژی

گۆرانیبێژی (لەگەڵ گۆرانیبێژ تێکەڵ نەکرێت، ئینگلیزی: singing) پێکھاتووە لە کرداری دەکردنی دەنگ و مۆسیقا لەڕێگەی بەکارھێنانی کۆردەکانی دەنگەوە، لەگەڵ بەکارھێنانی ڕیتم و ئاواز. ئەو کەسەی کە گۆرانی دەڵێت پێیدەوترێت گۆرانیبێژ. گۆرانیبێژی دەکرێت لەگەڵ ئامێری مۆسیقادا بکرێت و بەبێ مۆسیقاش (ئەکاپێلا) ھەمان شت دەکرێت، وە زۆرجار کۆمەڵێک گۆرانیبێژ کۆدەبنەوە و کۆرۆسێک یاخود گرووپێک پێکدێنێت. گۆرانیبێژی دەتوانرێت بکرێت ھەر لەگەڵ ئامێرێکی سادەوە وەک تەنھا پیانۆیەک (وەک لە ھەندێک گۆرانی جازدا ڕوودەدات) تاکو کۆمەڵە ئامێرێکی زۆر و ئۆرکێسترا و ئۆپێرا. ھەر چەشنێکی مۆسیقا گۆرانیبێژێکی تایبەتی ھەیە و دەبێت دەنگی گۆرانیبێژان بۆ چەشنەکە بگونجێت، لەم چەشنانە ڕۆک، پۆپ، جاز، ڕیتم و بلووز و چەند چەشنێکی تریشمان ھەیە. بۆ ئەوەی کەسێک بە فەرمی بە گۆرانیبێژ ناو ببرێت پێویستە زانیاری ھەبێت لە بوارەکە و مەشقی دەنگی پێکرابێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]