ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک
| خاک | |
|---|---|
| لۆگۆی خاک | |
| خاوەن | نزیک بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
| وڵات | |
| زمان | کوردی |
| ناوچەی وەشان | ھەرێمی کوردستان |
| پێگە سەرەکییەکان | سلێمانی |
| ماڵپەڕ | www.khaktv.net |
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک ناوەندێکی بەرھەمھێنان و ڕاگەیاندنی ھزری سەربەخۆیە، کە لە ساڵی ١٩٩٧ لە سلێمانی لەلایەن ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دامەزرا.[١][٢] ناوەندی خاک پتر گرنگی بە بواری ھونەر و وێژەی کوردی دەدات بەتایبەت ھونەر و وێژەی مناڵان، ھەروەھا ئامانجی سەرەکی دەزگاکە کلتور و ڕۆشەنبیری ئازادە.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]ناوەندی ڕاگەیاندنی خاک لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزرا لەلایەن زاهیر سدیق و د. شێرکۆ عەبدوڵلا و ئاکۆ غەریب و خەڵات عومەر بە پاڵپشتی ھێرۆخان ، کە وەک کەناڵێکی ناوەخۆیی تەنھا تەلەڤیزیۆنی خاک دەستی بە پەخش کرد، تەلەڤیزیۆنەکە تەنھا دەزگایەکی پەخش نەبوو بەلکو بەشی بەرھەمھێنانیشی ھەبوو کە کاری دەکرد بۆ وەرگێرانی فیلمی بەڵگەنامەیی و سینەما و ئەنیمێ و بەرھەمھێنانی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی وکورتە فیلم، دواتر دەزگاکە پەرەی زیاتری پێ درا و گۆڤاری خاکیشی دامەزراند و پاشان بەشی چاپخانەشی دامەزراند کە تایبەت بوو بۆ لەچاپدانی پەرتوکە دانسقە و بە بەھاکان، دەزگای خاک بەشی ئەرشیفی زیادکرد کە کاری بریتی بوو لە کۆکردنەوە و ئەرشیف کردنی ڤیدیۆ ونوسراو و وێنەکانی مێژووی کورد، کە سەرەنجام گۆڤاری سیخورمەشی ھاتە پاڵ ئەمیش بەھۆی گرنگی دانی ناوەندەکە بە کاریکاتێر و ھەواڵی تەنزئامێز، لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕادیۆی خاک یش دامەزرا، لەدوای ھاتن و فەراھەمبوونی ئەنتەرنێت لە کوردستان ماڵپەری خاک یش چووە پاڵی و بوو بە ناوەندی چاپەمەنی ڕاگەیاندنی خاک و لە ئێستادا جگە لەوەی تەلەفزیۆنی خاك لە سەرەجەم ئامێری کەناڵە ناوخۆییەکان بەردەستە هاوکات لە سەرجەم پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیاش بابەتەکانی بڵاو دەکاتەوە و خاوەنی بینەریکی زۆرە.[٤]
پێکھاتە
[دەستکاری]ناوەندەکە لە چوار دەزگای سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە:
- تەلەڤیزیۆنی خاک
- ڕادیۆی خاک
- گۆڤاری سیخورمە
- ماڵپەڕی خاک
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ دەربارەی خاک ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی خاک تیڤی، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ ئەدرەسی میدیاکان، ماڵپەڕی پارێزگای سلێمانی، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=56000&__cf_chl_jschl_tk__=0c658649b0ec2d4f7fc416bd5805f759c03ba2e0-1590185333-0-ATnMqLMSFsfA3jTQyi_Sy-anwPNvwxR5QajopsaLvOLugWFIpSKOKE6JQmBqFkvylfk87lZSS0vNK6K5d_IbfHonphsJYtjmvOnOto8_sz0g7FKL7x7xBrrNRmOC6Y-F4WFi3Tb60xa3ET-OvvjM1wXKqaYyQ7PdQrup-MhBA890Ud-oKjdrntV3eXSWxA5-fsmzUnOSNO1oGsrVXNZO6-DjL__5OcbE7IZNXqLMdKxDuXjgIoXFOHqE8iAgvw2r-Ffl48qwpaO09v_fAQe_AjKAPd-18-cbg-6Ji_0zcM-i74g1VHsN2Ga3vYpDFg6Ocw[بەستەری مردوو]