خەبات (گەڕەگ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەڕەکی خەبات، یەکێکە لە گەڕەکە دێرینەکانی شاری سلێمانی و دەکەوێتە باشوری ئەو شارەوەو نزیک پارکی وڵوبەو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودە و شەقامی سەرەکییە. گەڕەکەکانی چوار دەوری بریتین لە (حاجیاوا - سەرشەقام - سەرکارێز - زمناکۆ). گەڕەکی خەبات ژمارەیەکی زۆر دانیشتووی تێدایەو بەوە ناسراون کە کەسانی دڵسۆزو نیشتمان پەروەرو دیندارن و ڕۆڵێکی گەورەیان ھەبووە لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ لەگەڵ ئەمانەشدا چەند ھونەرمەندێکی مییللی ھەیە. گەڕەکی خەبات پێک دێت لە زیاتر لە ٣٤ کۆڵان و کۆمەڵیک شوێنی گرنگ و قوتابخانەی تێدایە لەوانەش:

  • باخچەی ساوایانی ناز: تاکە باخچەی ساوایانە لە سنوری ئەو گەڕەکەو گەڕەکەکانی چواردەوری.
  • قوتابخانەی بنەڕەتی (دلێران - قەندیل-

سەرشەقام - یانزەی ئازار - ڕێزە - خەبات - شەونم - مەشخەڵان)

  • قوتابخانەی ئامادەیی (تافانی کچان - خەباتی کوڕان-بۆکانی کوڕان)
  • مزگەوت (بێخود - حاجی حەسەن - چاڵەکە)
  • نەخۆشخانە (خەبات ١ - خەبات ٢)